باتیَستا به‌فه‌رمى بوه رِاهیَنهرى ئه‌رژه‌نتین
دواى ئه‌وه‌ى مارادۆنا له پۆستى رِاهیَنهرایهتى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین دورخرایه‌وه به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانى له مۆندیالى 2010 و سیَرجیۆ باتیَستا بوه رِاهیَنهرى كاتى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین.
یهكیَتى تۆپی پیَى ئه‌رژه‌نتین ئاشكرایی كرد كه باتیَستا به‌فه‌رمى و بۆ ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتو بوه رِاهیَنهرى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و له جامى كوبا ئه‌مه‌ریكا و پالاَوتنهكانى مۆندیالى 2014 رِاهیَنهرایهتى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین ده‌كات.
سیَرجیۆ باتیَستا له‌ساڵى 1986 وه‌ك یاریزان جامى جیهانى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین بهدهستهیَناوه و له‌ساڵى 2008 وه‌ك رِاهیَنهرى مه‌دالیاى ئاڵتونى بۆ ئه‌رژه‌نتین بهدهستهیَناوه.