تایكواندۆكارانی كوردستان رووبهرِووی مقاوه‌مه‌تی تاران بوونه‌وه
تاران/ رۆژنامه‌نووسانی یاوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
له‌دووه‌م رۆژی ئه‌و كه‌مپی مه‌شق و راهیَنانهی له‌تاران بۆی ریَكخراوه، تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكهوتن دیداریَكی دۆستانه‌ی له‌گه‌لڕ تیپی یانه‌ی مقاوه‌مه‌ت ئه‌نجامدا كهیهكیَكه له‌تیپه بههیَز و به‌ناوبانگه‌كانی ئیَران و له‌تیپه‌كانی پیَشهوهی به‌رزترین پاڵهوانیَتییهكانی ئه‌م یارییه دایه.
تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكهوتن له‌ئه‌كادیمیای میللی ئۆڵۆمپی و پارائۆڵۆمپی ئیَران كه دهكهویَته نیَو (كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی ئینقلاب) به‌رده‌وامه له‌سه‌ر مه‌شق و راهیَنانهكانی و رۆژی (1/11) له‌لایه‌ن د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری-یه‌وه دیداریَكی دۆستانه‌یان له‌گه‌لڕ تیپی یانه‌ی مقاوه‌مه‌تی تاران له‌هۆڵی تایكواندۆی (كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی ته‌وحید) بۆ ریَكخرا و یاریزانانی تیپه‌كه له‌شه‌ش كیَش (54، 58، 63، 68، 80، 87)دا رووبهرِووبوونهوهیهكی بههیَزیان ئه‌نجامدا، هه‌ر له‌گه‌لڕ ئه‌و تیپه‌دا یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهیَنانی هاوبه‌شیان بۆ ریَكخرا.
هه‌روه‌ها سه‌ردار ته‌یب سه‌رۆكی شاند و سكرتیَری یهكیَتی تایكواندۆی كوردستان و هیَمن فه‌رید ئه‌مینداری دارایی یهكیَتییهكه خه‌ڵاتی تایبه‌تی یهكیَتی تایكواندۆی كوردستانیان بهفهربرۆس ئه‌سكه‌ری راهیَنهری تیپی یانه‌ی مقاوه‌مه‌ت به‌خشی.
شایه‌نی باسه ئهمرِۆ (2/11) تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكهوتن له‌شاری تارانه‌وه بهفرِۆكه رووده‌كاته شاری كرمان و لهویَش یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌لڕ یهكیَكی تر لهبههیَزترین تیپه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیَران ئه‌نجامده‌دات و كۆتایی به‌گه‌شته‌كه‌ی دههیَنیَت.