كۆبهونهوهى دیَدهوانى پایزه بۆقوتابخانهكانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ئه‌نجامدرا
له قه‌زاى خه‌بات به ئاماده‌بوونى جهماوهریَكى زۆرى وه‌رزشى و ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابخانه‌كانى سنوره‌كه،كۆبوونه‌وه‌ى دیَدهوانى پایزه بۆقوتابخانهكان ئه‌نجامدرا.
له قه‌زاى خه‌بات له‌سه‌ر یاریگاى قوتابخانه‌ى ریَبهرى بنهرِهتى ،به‌مه‌به‌ستى جىَ بهجىَ كردنى پرۆگرامى سالاَنهى چالاكى وه‌رزشى ودیَدهوانى ،چالاَكى وه‌رزشى ودیَدهوانى پهرورهدهى خه‌بات .هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى دیَدهوانى پایزه بۆقوتابخانهكانى سنورى پهرورهدهى خه‌بات له ژیَر چاودیَرى رزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌بات وبه ئاماده‌بوونى مامۆستا به‌كر كه‌ریم وچه‌ندین سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى وژماره‌یه‌كى زۆرى ئاماده‌بوان و به‌به‌شدارى 28قوتابخانه‌ى بنهرِهتى وئاماده‌یى وباخچهى ساوایان وله كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌ره‌تا به سهرودى ئه‌ى رهقیپ و وه‌ستان بۆگیانى پاكى شه‌هیدانى كوردستان و دواتریش رۆشیتى قوتابخانه به‌شداربووه‌كان ده‌ستى پىَ كرد‌و دواتریش هه‌ریه‌ك له قایمقامى قهزاه خه‌بات و بهریَوهبهرى په‌روه‌رده وته‌یان پیَشكهش كرد‌و رۆلى وه‌رزشى قوتابخانه‌كانیان به‌رز نرخاند،دواتریش قوتابیانى به‌شدارى بووى ڤیستیڤالهكهیان به چه‌ندین نمایشى سه‌رنج راكیَش رازانده‌وه كه‌وا گوزاریش له به‌هره و تواناى قوتابیان دهكردبووه مایابى سه‌رنجى ئاماده‌بوان له كۆتایشدا دیارى و خهلاَت به‌سه‌ر قوتابخانه سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكرا .شایه‌نى باسه چالاكى وه‌رزشى ودیَدهوانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات سالانه چه‌ندین چالاكى وه‌رزشى ئه‌نجام ده‌دات به‌مه‌به‌ستى پشتگیرى كردن و به‌رز كردنه‌وه‌ى تواناى ئاستى قوتابیانى سنورى په‌روه‌رده‌كه .حیكم كانه‌بى به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى ودیَدهوانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌هه‌واڵ سپۆرتى رایگه‌یاند وتى ئیَمه وه‌كو پرۆگرامى سالاَنه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كانمان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تى كردنى ئاستى وه‌رزشى قوتابیانى سنورى په‌روه‌رده‌كه‌مان سوپاسى بهریَوهبهرى په‌روه‌رده ده‌ده‌ین كه‌وا هاوكارى باشمان ده‌كات .