تایكواندۆی كوردستان له‌تاران خۆی ئاماده‌ده‌كات
تاران/ رۆژنامه‌نووسانی یاوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكه‌وتن كه به‌نیازبوو به‌ناوی كوردستان له‌ئازه‌ربایجان به‌شداری له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كی نیَوده‌وڵه‌تیدا بكات و ریَگری لیَكرا، ده‌ستی به‌مه‌شق و راهیَنان و ئاماده‌كاری بۆ چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه كرد.
دوای ریَگری و گه‌رِانه‌وه‌ی تیپه‌كه له‌ئازه‌ربایجان، به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری تیپه‌كه ئیَستا له‌ئه‌كادیمای میللی ئۆڵۆمپی و پارائۆڵۆمپی ئیَران نیشته‌جیَبووه، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی (31/10) یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهیَنانی توانای جه‌سته‌یی ئه‌نجامدا و دواتر بۆ ئیَواره‌ی هه‌مان رۆژ دووه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهیَنانی له‌هۆڵی تایبه‌تی یاری تایكواندۆی له‌نیَو ئه‌كادیمیا ئه‌نجامدا.
دوای گه‌رِانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ش د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری به‌ڵیَنی ئه‌وه‌یدا كه كه‌مپیَكی مه‌شق و راهیَنان و چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه بۆ تیپه‌كه له‌گه‌لڕ یه‌كه‌م تا سیَیه‌می خولی یانه‌كانی ئیَران ریَكبخات..
شایه‌نی باسه ئه‌ندامانی تیپه‌كه پیَكهاتوون له (سه‌ردار ته‌یب/ سه‌رۆكی شاند، هیَمن فه‌رید/ ئیداری، سۆران كه‌ریم/ راهیَنه‌ر، هه‌ژار وه‌هاب/ یاریده‌ده‌ری راهیَنه‌ر) و یاریزانان (هاوكار سه‌ردار له‌كیَشی 54 كگم و مه‌حمود سه‌ردار له‌كیَشی 58 كگم، به‌كر عوسمان له‌كیَشی 63 كگم، عه‌زیز خدر له‌كیَشی 68 كگم، یاسین عومه‌ر له‌كیَشی 80 كگم.