لامپارد ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ یاریگاكان

لامپارد ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ یاریگاكان
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌ندازیارى هیَڵی ناوه‌رِاستى یانه‌ى چیَڵسی ئینگلیزى (فرانك لامپارد) دواى ئه‌وه‌ى بۆماوه‌یه‌كى زۆر له‌ یاریگاكان دابرِابو به‌هۆى پیَكانه‌وه‌ برِیاره‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتو بگه‌رِیَته‌وه‌ یاریگاكان و له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر یانه‌ى لیڤه‌رپول یارى بكات.

هه‌رچه‌نده‌ لامپارد به‌شیَوه‌یه‌كى كۆتایی چاك نه‌بوه‌ته‌وه‌ به‌لاَم رِاهیَنه‌رى یانه‌ى چیَڵسی ئه‌نشلۆتى سوره‌ له‌سه‌ر به‌ژدارى پیَكردنى لامپارد له‌یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌میانى یاریه‌كانى خولى نایابی ئینگلته‌را.
Top