له‌ناحیه‌ى شۆرِش خولیَكى تۆپى پىَ كۆتایى هات

له‌ناحیه‌ى شۆرِش خولیَكى تۆپى پىَ كۆتایى هات
تیپى رِاستى بووه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌
زانا شوانى – چه‌مچه‌ماڵ
بۆ زیاتر ئاورِدانه‌وه‌ له‌تیپه‌كانى ناحیَى شۆرِش سه‌ر به‌ شارى چه‌مچه‌ماڵ و به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌نته‌رى خۆشه‌ویستى خولیَكى تۆپى پىَ بۆ 15 تیپى پله‌یه‌ كى ناحیَكه‌ ریَكخرا و یاریَكانى به‌شیَوه‌ى دوو دۆرِاند به‌ریَوه‌ده‌چوو له‌یاریگاى سه‌نته‌رى خۆشه‌ویستى . له‌رۆژانى رابردووداو به‌ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌ریَكى به‌رچاو یارى كۆتاى ئه‌نجام درا له‌نیَوان هه‌ردوو( تیپى راستى و تیپى كوردستان )له‌یارییه‌كى به‌هیَزدا یاریَكه‌ به‌ئه‌نجامى دووگۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایى هات دواتر به‌لیَدانى سزا تیپى راستى 5 - 4 یاریَكه‌ى برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌و له‌كۆتایشدا خه‌لاَت به‌سه‌ریاریزان و تیپه‌سه‌ركه‌وتوه‌كاندا دابه‌ش كرا .
Top