یه‌كیَتی تایكواندۆی عیراق ریَگه له‌به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌گریَت
تاران: رۆژنامه‌نووسانی یاوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان
یه‌كیَتی ناوه‌ندی تایكواندۆی عیراق كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م به‌شداریكردنی تیپی تایكواندۆی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كی نیَوده‌وڵه‌تی ئه‌م یارییه‌دا.
پاش ئه‌وه‌ى رۆژی (25/10) تیپی تایكواندۆی یانه‌ی پیَشكه‌وتن به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و له‌سه‌ر خه‌رجیی د.كامه‌ران ره‌هبه‌ری به‌ره‌و ئیَران كه‌وته‌رِآ تاوه‌كو له‌ئازه‌ربایجان به‌شداری له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كی كراوه‌ی یاری تایكواندۆدا بكات كه(16) تیپی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا هاوبه‌شییان تیَداكردبوو، له‌وانه تیپه‌كانی (ئه‌ڵمانیا، روسیا، فه‌رِه‌نسا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، ئیَران و توركیا)، كه‌چی له‌ناكاو و به‌نووسراویَكی فه‌رمیی یه‌كیَتی تایكواندۆی عیراق كه بۆ یه‌كیَتی تایكواندۆی ئازه‌ربایجانی ناردبوو، داواكراوه كه‌رِیَگه له‌به‌شداریكردنی ئه‌و تیپه‌ی كوردستان بگیریَت.
شانده‌كه چۆن سه‌فه‌ری كرد؟
سه‌باره‌ت به‌چۆنیَتی سه‌فه‌ركردنی شانده‌كه سه‌ردار ته‌یب سه‌رۆكی شاند وتی: رۆژی (25/10) شانده‌كه كه له(14) یاریزان و راهیَنه‌ر و كارگیَرِی و رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی پیَكهاتبوو له‌هه‌ولیَره‌وه روومانكرده ئیَران و سه‌ره‌تا له ورمآ پشوویه‌كماندا و دواتر چووینه ته‌بریَز تاوه‌كو له‌ویَوه سه‌فه‌ره‌كه به‌ره‌و ئازه‌ربایجان ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام دوای رۆژیَك چاوه‌رِه‌وانی به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی نووسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى ئازه‌ربایجان كه له‌ئیَمه‌یان داوا ده‌كرد، نه‌مانتوانی سه‌فه‌ره‌كه له‌ویَوه بكه‌ین و د.كامه‌ران-یش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌په‌رۆشبوو كه‌پیَویسته ئیَمه به‌شداربین، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر داواكاری به‌رِیَزی روومانكرده تاران و له‌رِیَگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی چووینه فرِۆكه‌خانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌لییَڤ له‌باكۆی پایته‌ختی ئازه‌بایجان و سه‌ره‌تا ریَوشویَنی رایكردنی كاره‌كان و پیَدانی ڤیَزایان گرته‌به‌ر و فۆرِمیان پیَپرِكردینه‌وه، به‌ڵام پاش سه‌یركردنی داوه‌تنامه‌كه و په‌یوه‌ندیكردن به‌یه‌كیَتی تایكواندۆی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وان به‌فرِۆكه‌خانه‌یان راگه‌یاند كه‌ده‌بوایه شانده‌كه رۆژیَك زووتر بگه‌یشتایه‌ته ئازه‌ربایجان تا له‌كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌ری و كیَشانی یاریزاناندا به‌شداربوونایه، ئه‌وه‌بوو كاره‌كانیان وه‌ستاندین و ریَگه‌یان نه‌دا بچینه ژووره‌وه، دواتر پاش په‌یوه‌ندیكردنمان به جه‌لال ئابآ ریَكخه‌ری پاڵه‌وانیَتییه‌كه و ئه‌میش هه‌مان قسه‌ی دووپاتكرده‌وه و ئه‌وه‌شی وت كه‌یه‌كیَتی تایكواندۆی عیراق ئه‌وانی به‌فه‌رمی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م تیپه بۆی نییه له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌دا به‌شداربیَت، ئه‌وه‌بوو شانده‌كه‌مان گه‌رِایه‌وه تاران.
شاندی كوردستان چۆن داوه‌تكرا؟
سه‌ره‌تا یاریزان مه‌حمود سه‌ردار له‌تیپی یانه‌ی پیَشكه‌وتن له‌باره‌ی داوه‌تكردنی تیپه‌كه‌وه وتی: له‌سایتی یه‌كیَتی تایكواندۆی جیهانی پرِۆگرامی چالاكییه‌كانی ئه‌مسالڕ بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كیَك له‌چالاكییه‌كان پاڵه‌وانیَتی نیَوده‌وڵه‌تی و كراوه‌ی ئازه‌ربایجان بوو، پاش په‌یوه‌ندیكردنمان له‌رِیَگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌ئه‌دره‌سی یه‌كیَتی تایكواندۆی ئازه‌ربایجان، خۆشحاڵبوون به‌به‌شداریكردنمان و دواتر داوه‌تنامه‌یه‌كیان به‌ئیمه‌یل بۆمان نارد، ئه‌وانیش داوای ناوی ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌یان لیَكردین و ئیَمه‌ش ناوه‌كانمان بۆ ناردن.
بۆچی ته‌نیا یاریزانانی یانه‌ی پیَشكه‌وتن؟
له‌مباره‌یه‌وه سۆران كه‌ریم راهیَنه‌ری تیپه‌كه وتی: له‌عیراق و كوردستان ته‌نیا تیپی یانه‌ی پیَشكه‌وتن داوه‌تنامه‌ی بۆ هاتبوو، ئیَمه‌ش برِیارماندا به‌شانازییه‌وه به‌ناوی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌دا به‌شداربین، چونكه له‌یاریزانه‌كانم دڵنیابووم كه‌ده‌توانن ئه‌نجام و میدال به‌ده‌ستبهیَنن شایسته‌ی گه‌وره‌یی ناوی كوردستان بیَت.
كآ خه‌رجیی تیپه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت؟
له‌سه‌ر له‌ئه‌ستۆگرتنی خه‌رجیی تیپه‌كه هیَمن فه‌رید كارگیَرِی شاند به‌مشیَوه‌یه قسه‌ی بۆ كردین: سه‌ره‌تا به‌نیازبووین له‌رِیَگه‌ی ریَكخراویَكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمپانیایه‌كه‌وه سه‌فه‌ره‌كه ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ى د.كامه‌ران سه‌ردانی كه‌مپی مه‌شق و راهیَنانی تیپی یانه‌ی پیَشكه‌وتنی كرد، خه‌رجی به‌شداریكردنه‌كه‌مانی له‌ئه‌ستۆگرت، به‌شانازییه‌وه ماندووبوونی به‌رِیَز د. كامه‌ران ره‌هبه‌ری له‌به‌رچاو ده‌گرین كه له‌رِووی مادییه‌وه هیچ دریَخییه‌كی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجاره له‌رِیَگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌رزشییه‌وه خه‌رجی تیپیَك بكریَت و هیوادارم نموونه‌ی ئه‌مجۆره كه‌سانه زۆربیَت.
یه‌كیَتی تایكواندۆی كوردستان و عیراق ئاگاداربوون؟
دواتر هیَمن فه‌رید له‌باره‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كیَتی تایكواندۆی كوردستان و عیراق وتی: به‌ر له‌سه‌فه‌ره‌كه به‌ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ردوو یه‌كیَتی تایكواندۆی كوردستان و عیراقمان ئاگادار كرده‌وه كه له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كی كراوه و نیَوده‌وڵه‌تیدا به‌شدارده‌بین، به‌بآ ئه‌وه‌ى بۆ شانده‌كه داوای خه‌رجییان لیَبكه‌ین، له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا به‌گرنگمانزانی حسیَن عه‌بدولرِه‌حمان-ی جیَگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یه‌كیَتی تایكواندۆی عیراق وه‌ك كوردیَك سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه بكات، سه‌ره‌تا ره‌زامه‌ندبوو پاسپۆرتی خۆشی بۆمان ره‌وانه‌كرد، به‌ڵام دواتر خۆی داوای لیَبوردنی كرد و له‌گه‌ڵماندا به‌شدارنه‌بوو، ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌شی وه‌ك سه‌رۆكی شاند له‌داوه‌ته فه‌رمییه‌كه‌ی یه‌كیَتی تایكواندۆی ئازه‌ربایجاندا هه‌بوو، پاشان ئیَمه سه‌ردار ته‌یب-مان به‌سه‌رۆكی شانده‌كه دیاریكرد، له‌یه‌كیَتی تایكواندۆی كوردستانیش من وه‌ك ئه‌مینداری دارایی و سه‌ردار ته‌یب-یش وه‌ك سكرتیَری یه‌كیَتییه‌كه سه‌رپه‌رشتی شانده‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆگرت، ئه‌مه‌ش به‌ئاگاداری ئه‌حمه‌د خورشید-ی سه‌رۆكی یه‌كیَتییه‌كه‌مان.
چاوه‌رِیَی كاری باشتر و زیاتری لیَده‌كریَت
له‌باره‌ی یاوه‌ریكردنی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشیش له‌گه‌لڕ تیپه‌كه، غه‌ریب قادر وتی: ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ژماره رۆژنامه‌نووسه بۆ یاوه‌ریكردنی شانده‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی و له‌سه‌ر خه‌رجی د. كامه‌ران ره‌هبه‌ری بووه، یه‌كه‌مجاریشه به‌مشیَوه به‌رفراوانه پیَنج له‌رِۆژنامه‌نووسان یاوه‌ری شاندیَكی وه‌رزشی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش خزمه‌تیَكی زۆر و بایه‌خ و خویَندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی د.كامه‌رانه بۆ رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی كوردستان و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵیَم چاوه‌رِیَی كاری باشتر و زیاتری لیَده‌كریَت.