له‌ شارى سلیَمانى پاله‌وانیَتى پیَ،ج پریَس به‌ریَوه‌ چوو: یانه‌ی سۆلاڤ یه‌كه‌می پاڵه‌وانیَتی پیَنج پریَسی كوردستان بوو

له‌ شارى سلیَمانى پاله‌وانیَتى پیَ،ج پریَس به‌ریَوه‌ چوو: یانه‌ی سۆلاڤ یه‌كه‌می پاڵه‌وانیَتی پیَنج پریَسی كوردستان بوو
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌نیَوان رۆژانی (28 و29/10) له‌ هۆڵی مامۆستا هه‌ڵگورد عارف له‌شاری سلیَمانی، پاڵه‌وانیَتی پیَنچ پریَس بۆ یانه‌ و هۆڵه‌كانی كوردستان به‌ڕیَوه‌چوو.
پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كیَتی ناوه‌ندی هیَزی له‌شی كوردستان و به‌هاوكاری لقی سلیَمانی یه‌كیَتییه‌كه‌.
نازم شیَخ جه‌بار جیَگری سه‌رۆكی یه‌كیَتی ناوه‌ندی هیَزی له‌شی كوردستان سه‌باره‌ت به‌پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ پیَی راگه‌یاندین: پاڵه‌وانانی یانه‌ی سۆلاڤ باڵاده‌ستی خۆیان راگه‌یاندو توانیان پله‌ی یه‌كه‌م له‌ زۆربه‌ری كیَشه‌كانی به‌ده‌ستبهیَنن.
له‌پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌دا 9 یانه‌ و هۆڵ به‌شدارییانكرد، ئه‌وانیش یانه‌ و هۆڵه‌كانی (سۆلاڤ و قه‌ڵای توركمان و كه‌یوان و بوردی پشتیوانی گه‌نجان و هۆڵی قاسم و خاك و ناوه‌ندی گۆیژه‌ و پیَشكه‌وتن و ئاسۆ) بوون.
سه‌عات 11 ی پیَشنیوه‌رۆ كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ ئه‌نجامدرا و تیایدا سه‌رجه‌م راهیَنه‌ره‌كانی یانه‌ به‌شداره‌كان ئاماده‌بوون و قسه‌وباس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕیَوه‌چوونی پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ كرا.
دواتر سه‌عات 12 كیَشانه‌ بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان ئه‌نجامدرا كه‌ زیاتر له‌ 46 یاریزان تیایدا به‌شداربوون.
سه‌عات 2 ی عه‌سریش یه‌كه‌مین كیَش كه‌ 56 كیلۆگرامه‌، پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ ده‌ستیپیَكرد.
ئه‌نجامی كیَشه‌كان:
*56 كگم
1- به‌ختیار یاسین - یانه‌ی سۆلاڤ.
2- ئاری سه‌باح - یانه‌ی قه‌ڵای توركمان.
3- یاسر خدر - هۆڵی قاسم.

*60 كگم
1- هه‌ندرین رسوڵ - یانه‌ی سۆلاڤ.
2- هه‌ڵمه‌ت یاسین - یانه‌ی قه‌ڵای توركمان.
3- پشتیوان جه‌بار - یانه‌ی كه‌یوان.

*67.5 كگم
1- فوئاد فه‌رهاد - یانه‌ی قه‌ڵای توركمان.
2- ئاودیَر میقداد - یانه‌ی كه‌یوان.
3- ته‌ها حسیَن - یانه‌ی كه‌یوان.

*75 كگم
1- چالاك حسیَن - یانه‌ی قه‌ڵای توركمان.
2- كاروان حه‌سه‌ن - یانه‌ی سۆلاڤ.
3- ریَگرد نه‌وزاد - بوردی پشتیوانی گه‌نجان.

*82.5 كگم
1- محه‌مه‌د فه‌تاح - یانه‌ی قه‌ڵای توركمان.
2- سۆران محه‌مه‌د - بوردی پشتیوانی گه‌نجان.
3- میقدام محه‌مه‌د - یانه‌ی كه‌یوان.

*90 كگم
1- شوان مه‌حمود - بوردی پشتیوانی گه‌نجان.
2- دیدار عه‌باس - یانه‌ی سۆلاڤ.
3- محه‌مه‌د ره‌ئوف - یانه‌ی قه‌ڵای توركمان.

*100كگم
1- عیماد عومه‌ر - یانه‌ی سۆلاڤ.
2- جه‌زا مسته‌فا - بوردی پشتیوانی گه‌نجان.
3- هاشم محه‌مه‌د - یانه‌ی خاك.

*110 كگم
1- عادل عومه‌ر - یانه‌ی سۆلاڤ.
2- سه‌روه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی- بوردی پشتیوانی گه‌نجان.

*125 كگم
1- زه‌كه‌ریا زوهیر - یانه‌ی سۆلاڤ.

*+125 كگم
1- بژار توفیق - بوردی پشتیوانی گه‌نجان.

ئه‌نجامی یانه‌ و هۆڵه‌كان
1- یانه‌ی سۆلاڤ 69 خاڵ.
2- یانه‌ی قه‌ڵای توركمان 62 خاڵ.
3- بوردی پشتیوانی گه‌نجان 53 خاڵ.
له‌ دریَژی قسه‌كانیدا نازم وتی: له‌ رۆژی دووه‌م و كۆتاییدا به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم و حاجی عومه‌ر خه‌تاب دیاری و خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ دابه‌شكران، هه‌روه‌ها سوپاسی نویَنه‌رایه‌تی سلیَمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانی كرد، به‌تایبه‌تی مامۆستا به‌ختیار و یانه‌ی ئه‌فردۆیت و ناوه‌ندی گۆیژه‌ بۆ هاوكاریكردنی یه‌كیَتییه‌كه‌مان بۆ ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانیَتییه‌كه‌ له‌ شاری سلیَمانی.
Top