په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كۆبونه‌وه‌ى دیَده‌وانى پایزه‌ ئه‌نجام ده‌دات

په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كۆبونه‌وه‌ى دیَده‌وانى پایزه‌ ئه‌نجام ده‌دات
گولاَن:كارزان كانه‌بى
بریاره‌ رۆژى دووشه‌مه‌ له‌ قه‌زاى خه‌بات ،چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،كۆبونه‌وه‌ى دیده‌وانى پایزه‌ ئه‌نجام ده‌دات.
له‌ ژیَر چاودیَرى رزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌باتى سه‌ر به‌ پاریَزگاى هه‌ولیَر ، چالاكى وه‌رزشى ودیه‌وانى به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،هه‌ڵده‌ستىَ به‌ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى دیده‌وانى پایزه‌ى قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،ئه‌نجام ده‌دات ،كه‌ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابخانه‌كان له‌ ڤیستیڤاڵیَكى شایسته‌ به‌شدار ده‌بن .له‌م باره‌شه‌وه‌(حكیم كانه‌بى)به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ، راگه‌یاند وتى ،ئیَمه‌ وه‌كو به‌رنامه‌ى سالاَنه‌ى خۆمان كه‌وا له‌ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولیَره‌وه‌ بۆمان دیَت ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی دیده‌وانیه‌ پایزه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ یاریگاى زانست به‌به‌شدارى زیاتر له‌ 45قوتابخانه‌ بۆهه‌ردوو ئاستى كورِان وكچان ،ئیَمه‌ش به‌هاوكارى به‌ریَوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ ئاماده‌كارى باشمان بۆئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامداوه‌ وداواش له‌ ته‌واوى راگه‌یاندكاران ده‌كه‌ین ،ئاماده‌بن .
Top