رِۆژنامه‌نوسانى ئینگلته‌را هیَرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كاپیلۆ

رِۆژنامه‌نوسانى ئینگلته‌را هیَرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كاپیلۆ
گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى یه‌كیَتى تۆپی پیَى جیهانى ناوى پاڵیَوراوانى باشترین یاریزانى جیهانى بلاَوكرده‌وه‌ هیچ یاریزانیَكى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌راى تیَدا نه‌بو بۆیه‌ رِۆژنامه‌نوسانى ئینگلته‌را هیَرشی توندیان كرده‌ سه‌ر ده‌سته‌ى كارگیَرِی هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و رِاهیَنه‌ر.

رِۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را هۆكارى نه‌بونى یاریزانى ئینگلیزى له‌ناو پاڵیَوراوانى باشترین یاریزانى جیهان ده‌گه‌رِیَننه‌وه‌ بۆ خراپی ئاستى ئینگلته‌را له‌مۆندیال، و بلاَویان كرده‌وه‌ كه‌ فابیۆ كاپیلۆ رِاهیَنه‌ریَكى گونجاو نییه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را.
Top