مۆرینهۆ ژماره‌یه‌كى پیَوانه‌ی تۆماركرد
رِاهیَنه‌رى پرتوگالى (خۆزیه مۆرینهۆ) توانى ژماره‌یه‌كى پیَوانه‌یی له‌میَژوى تۆپی پیَدا تۆمار بكات به‌وه‌ى كه 140 یاریه له‌ناو یاریگاى خۆیدا نه‌دۆرِاوه.
مۆرینهۆ له‌ساڵى 2002 تا ئیَستا هیچ یاریه‌كى نه‌دۆرِاندوه له‌ناو یاریگاى خۆیدا دواى ئه‌وه‌ى دواین یاریى له‌ساڵى 2002 دۆرِاند كه رِاهیَنه‌رى یانه‌ى به‌نفیكا بو.
مۆرینهۆ له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌شت ساڵه‌دا رِاهیَنه‌رى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى به‌نفیكاى پرتوگالى و چیَڵسی ئینگلیزى و ئه‌نته‌ر میلانى ئیتاڵى و رِیال مه‌دریدی ئیسپانى بو، و هیچ یاریه‌كى له‌ناو یاریگاى خۆیدا نه‌دۆرِاندوه و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى پیَوانه‌ییه كه‌هیچ رِاهیَنه‌ریَك تۆمارى نه‌كردوه.