خالیدە محەمەد یاریزانی یانەی ئارارات بۆ تۆپی بالە: یانەكان بەپێی پێویست بایەخ بەئافرەت نادەن
سەرەتا یاریزانی یانەی ئارارات بۆ تۆپی بالە پێی وابوو:
وەرزشی ئافرەتان لەچاو ساڵانی رابردوو پێشكەوتووە و یاریزانی باش هەیە لە یانەكان یاری دەكەن، بۆیە بە بۆچوونی خۆم ئاستی وەرزشی ئافرەتان پێشكەوتووە.
* ئایا یانەكان بایەخ بە وەرزشی ئافرەتان دەدەن؟
- بەلێ، بەڵام بەمشێوەیە نییە كە چاوەڕوان دەكرێت، زۆر كەموكوڕی هەیە دەبێت چارەسەر بكرێت، چونكە یانەكان زیاتر بایەخ بە وەرزشی پیاوان دەدەن، بۆیە دەبێت یانەكان زیاتر بایەخ بە ئافرەت بدەن تاكو وەرزشی ئافرەتان زیاتر پێش بكەوێت.
* ئایا باری كۆمەڵایەتی رێگر نییە لە ئەنجامدانی وەرزشی ئافرەت؟
- دەمەوێ ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە سوپاسی خانەوادی خۆم بكەم، چونكە هاوكارییەكی تەواوم دەكەن بۆ ئەوەی وەرزش ئەنجام بدەم لە هەر كاتێك بێت یاخود هەر شوێنێك بێت، ئەوە گرفتم بۆ دروست نابێت و هیوادارم گشت خانەوادەكان رێگە بە كچەكانیان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن وەرزش بكەن.
لەكۆتایی دا خالیدە محەمەد هیواداربوو
زیاتر بایەخ بە وەرزشكاران بدەن و هەموو شتێكان بۆ دابین بكرێت و كێشەكانیان چارەسەر بكرێت، داواش لە كچە وەرزشكارەكان دەكەم زیاتر بایەخ بە ئاستی خۆیان بدەن و مەشقی خۆیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ئاستیان پێشبكەوێت.