میسی و كریستیانۆ سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌هیَنن

میسی و كریستیانۆ سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كانیان به‌ده‌ست ده‌هیَنن
گولاَن/ساڵح محمد
هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى ئیسپانى جیاواز له‌ هه‌قته‌كانى رِابردو كیَبرِكیَیه‌كى توند له‌نیَوان هه‌ردو رِكابه‌ره‌ میَژویه‌كى خولى ئیسپانیا رِیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستى پیَكرد دواى ئه‌وه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌رِیَگه‌ى ئه‌ستیَره‌ى یانه‌كه‌ى لیۆنیَل میسی سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهیَنا كه‌ توانى دوو گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى بكات و به‌و دوگۆڵه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهیَنیَت.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ى رِیال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ى رِایسینگ یارى كرد و به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ یاریه‌كه‌ى لیَبرده‌وه‌، و كریستیانۆ رِۆناڵدۆ توانى چوار گۆڵى یانه‌ى رِیال مه‌درید تۆمار بكات و به‌مه‌ش یه‌كه‌م سوپه‌ر هاتریك له‌میَژوى خۆیدا تۆمار بكات.

ئیَستا كریستیانۆ خاوه‌نى 10 گۆڵه‌ له‌ خولى ئیسپانى و پیَشه‌نگى گۆڵكارانى گرتوه‌ و میسی خاوه‌نى 5 گۆڵه‌ و له‌ پله‌ى دوه‌مى گۆڵكارانى خولى ئیسپانى دیَت.
Top