رِۆنى بۆنده‌كه‌ى نویَ كرده‌وه‌

رِۆنى بۆنده‌كه‌ى نویَ كرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
دواى ئه‌وه‌ى هیَرشبه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ریونایتدى ئینگلیزی (واین رِۆنی) رِایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ یانه‌كه‌ى جیَبهیَڵیَت به‌هۆى كه‌مى موچه‌كه‌یه‌وه‌ به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى ناچاركرد كه‌ موچه‌كه‌ى به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانى جیَبه‌جیَ بكه‌ن تا لاوه‌ ئاڵتونیه‌كه‌ یانه‌ى شه‌یتانه‌ سوره‌كان جیَنه‌هیَڵیَت.

یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نویَ كردنوه‌ى بۆندى رِۆنى ئاشكرا كرد به‌بیَ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ برِى بۆنده‌كه‌ و موچه‌ى سالاَنه‌ى رِۆنى بكات به‌لاَم به‌پیَى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان موچه‌ى سالاَنه‌ى رِۆنى به‌رزده‌بیَته‌وه‌ بۆ 14 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵیَك.
Top