خولى لاوان ده‌ست پىَ ده‌كات:هه‌ولیَرله‌به‌رامبه‌رپیَرس توشى دۆران هات

خولى لاوان ده‌ست پىَ ده‌كات:هه‌ولیَرله‌به‌رامبه‌رپیَرس توشى دۆران هات
گولان:كارزان كانه‌بى
رۆژى هه‌ینى له‌ میانى یارییه‌كانى ده‌ست پیَكى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان حه‌فت یارى گرنگ و به‌هیَز ئه‌نجام درا.
به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَـى ناوه‌ندى تۆپى پىَ كوردستان و به‌به‌شدارى 14تیپى لاوانى یانه‌كانى كوردستان به‌شدار بووى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان رۆژى هه‌ینى به‌ ئه‌نجامدانى حه‌فت یارى ده‌ست پیَكى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌كانى كوردستان ده‌ست پىَ كرد . له‌ شارى دهۆك یانه‌ى هه‌ولیَرى پاله‌وانى وه‌رزى رابردوو رووبه‌روى یانه‌ى پیَرس له‌م یاریشدا یانه‌ى پیَرس به‌ گیلیَك له‌ یانه‌ى هه‌ولیَرى برده‌وه‌ ،له‌ هواینه‌هه‌وارى پیرمامیش هه‌ردوو یانه‌ى ئارارات وپیَشمه‌رگه‌ى هه‌ولیَر به‌یه‌ك گه‌یشتن و ئارارات یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ برده‌وه‌
ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تره‌
كه‌ركه‌وك-بروسك(2-0)گۆل
سه‌وره‌-دهۆك(2-3)
زاخۆ-سیروانى نوىً(2-3)
پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى نه‌ورۆز(0-1)
سلیَمانى-هه‌ندریَن(2-1)گۆڵ
Top