له‌ خولى باسكه‌ى كوردستان: ئه‌كاد له‌ سلیَمانى برده‌وه‌

له‌ خولى باسكه‌ى كوردستان: ئه‌كاد له‌ سلیَمانى برده‌وه‌
گولان:كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى كچانى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى ئه‌كاد له‌ یانه‌ى سلیَمانى برده‌وه‌.
به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَتى ناوه‌ندى باسكه‌ى كوردستان وبه‌به‌شدارى یانه‌كانى كچانى كوردستان له‌ هۆلى یانه‌ى ئه‌كاد له‌ شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه‌ ،له‌ یارییه‌كى به‌هیَزدا هه‌ردوو یانه‌ى كچانى ئه‌كادو سلیَمانى به‌یه‌كگه‌یشتن ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى ئه‌كاد توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به‌ ئه‌نجامى (76-58)خاڵ ببه‌نه‌وه‌ زه‌نگیَكى مه‌ترى بۆیانه‌كانى تر لیَبده‌ن .
Top