له‌ خولى تۆپى ده‌ستى كچان: ئافره‌تانى هه‌ولیَر له‌ كۆیه‌ى برده‌وه‌

له‌ خولى تۆپى ده‌ستى كچان: ئافره‌تانى هه‌ولیَر له‌ كۆیه‌ى برده‌وه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى
له‌ ده‌ست پیَكى یارییه‌كانى خولى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى كوردستان ئافره‌تانى هه‌ولیَر براوه‌ بوون.
به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تۆپى ده‌ستى كوردستان وبه‌ هاوكارى لقى هه‌ولیَر یه‌كیَتیه‌كه‌ به‌به‌شدارى شه‌ش تیپى كچانى شاره‌كانى كوردستان یارییه‌كانى خوله‌كه‌ له‌هۆلى داخراوى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریرى ده‌ستى پىَ كرد.له‌ یه‌كه‌م رۆژى پاله‌وانه‌تیه‌كه‌ كچانى هه‌ردوو یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولیَرو كچانى كۆیه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن ،له‌م یاریشدا كچانى ئافره‌تانى هه‌ولیَر توانیان به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام له‌ كچانى كۆیه‌ ببه‌نه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (17-3) گۆڵ بریاریشه‌ رۆژانى داهاتوو یارییه‌كانى به‌رده‌وام بیَت .
Top