كورِانى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌ده‌ى هه‌ولیَر و له كچانى په‌روه‌رده‌ى دهۆك پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهیَنا
به‌چاودیَرى و ئاماده‌بوونی به‌رِیَز سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان، له یاریگه‌ى په‌روه‌رده‌ى دهۆك له‌ماوه‌ى نیَوان 15 تا 17ى ئه‌م مانگه، تیپی هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌ریَم (هه‌ولیَر، دهۆك، سلیَمانى، گه‌رمیان، به‌شی خویَندنى كوردی له په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، په‌روه‌رده‌ى خانه‌قین)، له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌و خویَندنگه ئاماده‌ییه‌كان له پاریَزگاى دهۆك فیستڤاڵى وه‌رزشی یارییه به‌هیَزه‌كان و پاڵه‌وانیَتی گۆرِه‌پان و مه‌یدان بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌ریَم به‌رِیَوه‌چوو..
له ئاستى كورِان هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌ده‌ى هه‌ولیَر و له كچانیش په‌روه‌رده‌ى دهۆك پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهیَنا...
له‌م باره‌یه‌وه جه‌لال عه‌زیز فه‌قیَ به‌رِیَوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لیَدوانیَكی رۆژنامه‌نووسییدا رایگه‌یاند:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له روانگه‌ى سیستمی نویَی خۆیدا بایه‌خیَكی زۆر به چالاكییه وه‌رزشی و دیده‌وانییه‌كان ده‌دات و سالاَنه‌ش چه‌ندین پاڵه‌وانیَتی و فیستڤاڵى وه‌رزشی له ناوچه جیاجیاكانى هه‌ریَم سازده‌كریَن، ئه‌م پاڵه‌وانیَتییه‌شش زۆر به‌هیَز و سه‌ركه‌وتوو بوو چونكه یاریزانه‌كان له ئاستیَكی به‌رزدابوون و له‌رووى به‌رِیَوه‌بردنی هونه‌رییه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو..
ئه‌مه‌و یاریزانه‌كان له 26 یاریدا پیَشبرِكیَیان كرد‌و ئه‌نجامی یارییه‌كانیش به‌م شیَوه‌یه بوو..
كورِان: هه‌ولیَر 80 خاڵ، دهۆك 78 خاڵ ، سلیَمانى 52 خاڵ، پاڵه‌وانی گۆرِه‌پانی كورِانیش بریتی بوو له یایزان موئنیز عامر له په‌روه‌رده‌ى خانه‌قین توانی 21 خاڵ وه‌ده‌ست بهیَنیَت.
كچان: دهۆك 71خاڵ، سلیَمانى 62 خاڵ، هه‌ولیَر 58 خاڵ، له كچانیش خاتوو چاوان به‌هادین په‌روره‌ده‌ى سلیَمانی توانی 21 خاڵ وه‌ده‌ستبهیَنیَت.