زاڤى له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان یارى ناكات

زاڤى له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان یارى ناكات
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى ئه‌و پیَكانه‌ى كه‌ توشی هاتوه‌ به‌مه‌به‌ستى چاك بونه‌وه‌ى به‌شیَوه‌یه‌كى یه‌كجارى رِاهیَنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌یارى داهاتوى یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ى كۆبنهاگنى دانیماركى یارى به‌ ئه‌ندازیارى ناوه‌رِاستى یانه‌كه‌ى (زاڤى) ناكات.

له‌كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِاهیَنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ گواردیۆلا رِایگه‌یاند: زاڤى هیَشتا ئاستى جه‌سته‌یی نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه‌ ئاستى جارانى تا بتوانیَت له‌ماوه‌ى سیَ رِۆژدا دوو یارى ئه‌نجام بدات بۆیه‌ له‌یارى داهاتودا له‌ خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان یارى پیَناكه‌م تا ئه‌و كاته‌ى به‌شیَوه‌یه‌كى یه‌كجارى چاك ده‌بیَته‌وه‌.
Top