په‌روه‌رده‌ى خه‌بات یارییه‌كانى قوتابخانه‌كانى ده‌ستى پىَ كرد
رۆژى شه‌مه16-10له شارۆچكه‌ى خه‌بات وه‌كو پرۆگرامى سالاَنهى پهرورهدهى خه‌بات بهریَوهبهرایهتى چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كانى له هه‌ردوو یارى باله‌ى كوران وفوتسالى كچان به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان و بنهرِهتیهكانى سنورى په‌روه‌رده ،له ده‌ست پیَكى خوله‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى خه‌بات دوویارى باله‌ى كورِان ئه‌نجامدرا،له یارى یه‌كه‌مدا هه‌ردوو ئاماده‌یى كاكه‌یى وجدیده زاب به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى ئاماده‌یى كاكه‌یى توانى یارییه‌كه بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (2-0)گیَم ،له یارى دووه‌میشدا هه‌روو قوتابخانه‌ى مه‌لا عومه‌ر وچهمه دووبس رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه لهمیاریشدا قوتابخانه‌ى مه‌لا عومهرتوانى به‌ئاست و به‌ئه‌نجامى له قوتابخانه‌ى جدیدهبباتهوه به ئه‌نجامى (2-0)گیَم ،له‌باره‌ى خوله‌كه‌ش(حكیم كانه‌بى)به‌رپرسى چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى پهرورهدهى خه‌بات رایگه‌یاند "ئیَمه وه‌كو چالاكى وه‌رزشى و دیده‌وانى پهرورهدهى خه‌بات سالاَنه وه‌كو پرۆگرامىخۆمان هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانى ته‌واوى چالاكیه‌كانمان بۆقوتابخانهكانى سنورى پهرورهدهى خه‌بات ،ئه‌مسالیش ته‌واوى كه‌ڵ وپه‌لى وه‌رزشیمان به‌سه‌ر ته‌واوى قوتابخانه‌كان و یاریزانان دابه‌شكردوه بۆئه‌وه‌ى ئاستى وه‌رزشى قوتابیان پییَش بكهویَت ،گوتیشى ئیَمه كیَشهى نه‌بوونى یاریگای تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه بۆیه ناتوانین یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگاى خۆمان ئه‌نجام بده‌ین بههیواینیاریگایهكى تایبه‌ت و هۆلیَكمان بۆدروست بكریَت .گوتیشى سوپاسى بهریَوهبهرى پهرورهدهى خه‌بات ده‌كه‌ین كه‌وا زۆر هاوكاریمان ده‌كات له هه‌موو روویه‌كه‌وه .
ئا:كارزان كانه‌بى –قه‌زاى خه‌بات