لیڤه‌رپول بۆندى كاراگه‌رِى نویَ كرده‌وه‌

لیڤه‌رپول بۆندى كاراگه‌رِى نویَ كرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
یانه‌ى لیڤه‌رپولی ئینگلیزی له‌سه‌ر پیَگه‌ى خۆی له‌ تۆرِی ئه‌نته‌رنیَت بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ بۆندى یاریزانى یانه‌كه‌یان (جیمی كاراگه‌رِ)ـیان نویَ كرده‌وه‌.

بۆندى كاراگه‌رِ له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كۆتایی ده‌هات به‌لاَم لیڤه‌رپول بۆنده‌كه‌ى بۆ دوو ساڵى تر دریَژكرده‌وه‌ واتا تا ساڵى 2013 له‌گه‌ڵ یانه‌ى لیڤه‌رپول ده‌میَنیَته‌وه‌.

كاراگه‌رِ له‌ساڵى 1997 له‌گه‌ڵ له‌یانه‌ى لیڤه‌رپول ده‌ستى به‌یارى كردن كردوه‌ و تائیَستا توانیویه‌تى 641 یارى بۆئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجام بدات.
Top