دهۆك فیستڤاڵى وه‌رزشی یارییه‌ به‌هیَزه‌كان و پاڵه‌وانیَتی گۆرِه‌پان و مه‌یدان له‌خۆده‌گریَت

دهۆك فیستڤاڵى وه‌رزشی یارییه‌ به‌هیَزه‌كان و پاڵه‌وانیَتی گۆرِه‌پان و مه‌یدان له‌خۆده‌گریَت
گولاَن:كارزان-دلیَر ئیبراهیم
برِیاروایه‌ هه‌ینی 15/10/2010 پاریَزگاى دهۆك فیستڤاڵى وه‌رزشی یارییه‌ به‌هیَزه‌كان و پاڵه‌وانیَتی گۆرِه‌پان و مه‌یدان بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى هه‌ریَم له‌خۆبگریَت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ جه‌لال عه‌زیز فه‌قیَ به‌رِیَوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ لیَدوانیَكی رۆژنامه‌نووسییدا رایگه‌یاند:
به‌چاودیَرى به‌رِیَز سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان، له‌ماوه‌ى نیَوان 15 تا 17ى ئه‌م مانگه‌، تیپی هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى هه‌ریَم له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌و خویَندنگه‌ ئاماده‌ییه‌كان به‌شدارى له‌م پاڵه‌وانیَتییه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ به‌شیَوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رى سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان ده‌گریَته‌وه‌.
هه‌روه‌ها جه‌لال عه‌زیز فه‌قیَ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وش كرد، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ روانگه‌ى سیستمی نویَی خۆیدا بایه‌خیَكی زۆر به‌ چالاكییه‌ وه‌رزشی و دیده‌وانییه‌كان ده‌دات و سالاَنه‌ش چه‌ندین پاڵه‌وانیَتی و فیستڤاڵى وه‌رزشی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌ریَم سازده‌كریَن..
Top