یانه‌ى ئه‌كاد بووه‌ پاڵه‌وانى باله‌ى كچان

یانه‌ى ئه‌كاد بووه‌ پاڵه‌وانى باله‌ى كچان
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى سلیَمانى پاڵه‌وانه‌تى باله‌ى كچانى یانه‌كانى كوردستان به‌ریَوه‌ چوو،یانه‌ى ئه‌كادى شارى هه‌ولیَر بووه‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌.
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى یارى باله‌ى كچان ،به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَتى تۆپى باله‌ى كوردستان و به‌هاوكارى لقى سلیَمانى یه‌كیَتیه‌كه‌ به‌به‌شدارى هه‌شت یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان پاڵه‌وانه‌تى باله‌ى كچانى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا،دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین یارى له‌ نیَوان یانه‌ به‌شداربووه‌كان ئه‌نجامدرا،له‌ ئه‌نجامیشداهه‌ردوو یانه‌ى ئه‌كادى شارى هه‌ولیَرو یانه‌ى سه‌نحاریبى شارى دهۆك له‌ یارى كۆتایی رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا تیپى یانه‌ى ئه‌كاد دواى ئه‌وه‌ى توانى ئاستیچكى به‌رز پیَشكه‌ش بكات و یارییه‌كه‌ى به‌ ئه‌نجامى (3-0)گیَم برده‌وه‌ و نازناوى جامى كورستانى به‌ده‌ست هیَنا ،یانه‌ى سه‌نحاریبیش بووه‌ خاوه‌نى پله‌ى دووه‌م ،له‌ یارى دیارى كردنى پله‌كانى سىَ یه‌م وچواره‌م هه‌ردوو یانه‌ى گاره‌ وبرایه‌تى رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى برایه‌تى توانى له‌ یانه‌ى گاره‌ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامى (3-0)گیَم بووه‌ خاوه‌نى پله‌ى سآ یه‌م شایه‌نى باسه‌ سالاَنه‌ ئه‌م خولانه‌ ئه‌نجام ده‌دریَت بۆیانه‌كانى كوردستان .
Top