په‌روه‌درده‌ى خه‌بات كه‌ل وپه‌لى وه‌رزشى به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌شكرد
چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،كه‌ڵ وپه‌لى وه‌رزشى به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى دابه‌شكرد.
رۆژى سىَ شه‌مه له باره‌گاى چالاَكى وورزشى دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،به ئاماده‌بوونى مامۆستابه‌كركه‌ریم بریَوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات وحه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاكى وه‌رزش ودیده‌وانى ومامۆستائه‌حمه‌د قادرپسپۆرى وه‌رزشى و مامۆستا ولفى ،چالاكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،له دریَژه‌ى كار‌و چالاكیه‌كانى هه‌ڵسا به‌دابه‌شكردنى كه‌ڵ وپه‌لى وه‌رزشى به‌سه‌ر قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان وبنه‌ره‌تیه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ،كه‌نزیكه‌ى 130قوتابخانه كه‌ل وپه‌له‌كانیان به‌سه‌ر دابه‌شكراكه پیَك هاتبوو له جڵ وبه‌رگى وه‌رزشى وتۆپى باله‌و باسكه وده‌ست وچه‌ندین كه‌ڵ وپه‌لى تر ،بریاریشه رۆژى 16ئه‌م مانگه یارییه‌كانى قوتابخانه‌كان له گشت یارییه‌كان ده‌ست پىَ بكات ،مامۆستا به‌كر كه‌ریم به‌ریَوه‌به‌رى په‌روه‌رده گوتى "ئیَمه به‌مه‌به‌ستى زیاتر پشتگیرى كردنى قوتابخانه‌كان بۆخزمه‌ت كردنى وانه‌ى وه‌رزشى ته‌واوى كه‌ڵ وپه‌لى وه‌رزشیمان دابه‌شكردوه هیواداریشن مامۆستایان بتوانن رۆلیَكى كاریان هه‌بیَت بۆخزمه‌ت كردنى وانه‌ى وه‌رزشى ،گوتیشى هه‌ركه‌سىَ ره‌خنه‌ى له خراپى كه‌ڵ وپه‌له‌كان هه‌بوو ده‌توانیَت بیَته لامان بۆسكالاَكردن له كه‌ڵ وپه‌له‌كان .