وەرزشكارانی خاوەن پێداویستی تـــایبەت هیوایان زۆرە
(مامۆستا تەحسین شێروانی)راهێنەری خاوەن پێداویستەیەكانی كوردستان لە باری خولەكە هاتە ئاخاوتن وگوتی: «بەراستی كردنەوەی خولێكی وا زۆر گرنگ بۆ بۆوەرزشكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت،راهێنەری وانە بێژ ئەزمونێكی زۆری هەبوو ئێمەش وەكو پێویست سودێكی زۆرمان لێ بینی،گوتیشی كردنەوەی هەرخولێك سودو گرنگی خۆی دەبێت .ئێمەش تازە دەستمان كردوە بە درووست كردنی تیپی سەبەتەی سەركورسی،ئەو خولەش بۆئێمە زۆر پێویست بوو،بۆئەوەی زیاتر لە یاساكانی ئاشنا بین و بە شێوازەكانی راهێنان شارەزابین، لە بارەی كێشەكانی وەرزشكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاتر دواوگوتی «ئەم یارییە بە نسبەتی ئێمە تازەیە زانیارییان لەسەر یاساكانی ئەم یارییە كەمە و پێدوایستیمان كەمە وەكو عارەبانە بۆیاریزانان،بە هیواین كردنەوەی خولی لەم جۆرە بەردەوام بێت،چونكە سودی زیاتر لێ دەبینین .
(ڤیان حمە باقی)بەشداربووی خولەكە گوتی: «بۆیەكمجارە لە هەرێمی كوردستان خولێكی لەم جۆرە دەكرێتەوە لەسەر ئاستی هەموو شارەكانی كوردستان،خولێكی زۆر سەركەوتوو بوو،پێشتر خولی لەم جۆرەمان بۆنەكراوەتەوە كەسێكی پسپۆر لە بوارەكە وانەكانی دەگوتەوە،سودێكی زۆرمان بینی لە خولەكە .بەهیوای ئەوەشین ئەم خولە یەكەم خوڵ و دواین خوڵ نەبێت بۆوەرزشكارانی خاوەن پێدوایستی تایبەت،گوتیشی ئێمە كێشەمان گەلێك زۆرە تارادەیەك چارەسەریان كراوە بەڵام هێشتا ماوە وەكو نەبوونی شوێنێك بۆئەنجامدانی مەشقەكانمان و نەبوونی پێدوایستی وەرزشی وەكو كورسی ئەمانەش هەمووی هۆكارن بۆئەوەی نەتوانین ئێمە بەردەوام بین لە وەرزش كردن،ئێستا یاریزان زۆرە بێتە نێو ئەم وەرزشە بەڵام بە هۆی نەبوونی كەڵ و پەلی پێویست لە وەرزشەكە دووركەوتۆتەوە،بەهیوای ئەوەین لایەنی بەرپرس بتوانن پێویستیەكانی وەرزشكارانی خاوەن پێدوایستی تایبەت دابین بكەن بۆبەردەوامنیان لە وەرزش كردن .گوتیشی ئێمە چەندین پاڵەوانمان هەیە لە یارییەكانی تریش بەشدارین نەك تەنیا لە باسكە بەڵكو یاریزانی تۆپی سەرمێز ومەلەوانی وگۆڕەپان ومەیدانمان هەیە .
(نەسرین ئیسماعیل)بەشداری بووی خولەكە گوتی: «بەراستی ئاستی خولەكە زۆر بەرز بوو .ئەوكەسانەی كە بەشداریان تێداكردبوو زۆر بە گڕوتینەوە هاتبوون بۆخولەكە لە هەر چوارشارەكەی كوردستان. خولەكە كێشەیەكی هەبوو ئەویش ماوەی خولەكە بوو كە زۆر كەم بوو سێ رۆژ خولێكی وا گەورە وفراوان سێ رۆژ زۆر كەم بوو دەبوایە ماوەی خولەكە درێژتر بوایە، مامۆستای وانە بێژەكەش بە ئێمەی گوت ئەوەی بە مانگێگ كۆكراوەتەوە من بچوكم كردۆتەوە بۆسێ رۆژ، نازانم هۆكاری چیە ئافرەتانی وەرزشوانی كوردستان لە شارەكان زۆر بەكەمی بەشداری لە وەرزش كردن دەكەن. ئافرەتە كەمئەندامەكانیش هەر ئەوهان كە بەكەمی بەشداری خولەكەن دەكەن،هەر چەندە راگەیاندنەكان هەولی ئەوەیان داوە ئافرەت بهێنە ناو وەرزش بەڵام هێشتا وەكو پێویست نیە كردنەوەی خولەكە ئێستا كاتێكی لە بار نیە چونكە زۆربەی كەمئەندامان هەیانە قوتابی و فەرمانبەرن .ئاماژەشی بە كێشەكانی كەمئەندامان داو گوتی «كێشەمان زۆرە وەكو هات وچۆ كە كارێكی زۆر گرنگە ئێمەی كەم ئەندام ئۆتۆمبێلێكی تایبەت هات وچۆمان پێ بكات .گرنگی خۆی دەبێت بۆئێمە ئەوانیش خەمی هات وچۆیان نابێت. نەبوونی ئامێریش بۆیاری كردن كارێكی گرنگە،داواكارم لەلایەنی بەرپرس زیاتر پشتگیرمان بكەن بۆخزمەت كردنی وەرزشی خاوەن پێداویستی تایبەت و خولی زیاترمان بۆبكەنەوەومامۆستای وانە بێژی تایبتمان بۆبهێنن.
(رێباز كاكل) یاریزانی خاوەن پێداویستی تایبەتی شاری هەولێر گوتی: «گەر بێن باسی خولەكە بكەین خولێكی زۆر سەركەوتوو بوو .سودێكی باشی هەبوو بۆبەشداربووانی خولەكەش چونكە مامۆستای وانە بێژ (ئاغای غفوری) كۆمەلێك شتی تایبەت بە پارائۆڵۆمپی بۆكەمئەندامان هێنایە كوردستان،كە تا ئێستا ئێمە ئاشنا نەبووین بەو بابەتانە زۆرشتی بەسود باس كرا كە ئێمە نەمانزانی بوو .گوتیشی ئێمە وەكو یاریزانانی خاوەن پێدوایستی تایبەت كۆمەلێك كێشەو گرفتمان هەیە وەكو نەبوونی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بۆگواستنەوەمان و نەبوونی توانایەكی دارایی باش بۆیاریزانان چونكە زۆربەی یاریزانان توانای ئەوەیان نیە بتوانن لەسەر گیرفانی خۆیان هاتوچۆ بكەن .هەر چەندە كاری باشیان كردیە بەڵام بەهیواین خولی زیاترمان بۆبكەنەوە .
(فەرهەنگ حوسێن)یاریزانی باسكەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باری خولەكە وەها هاتە ئاخاوتن و گوتی «خولێكی زۆر باش بوو لە هەردوو رووی پراكتیكی وتێۆری شتی زۆر باش باس كرا لەلایەن مامۆستای وانە بێژ هیوادراین ئەگەر بتوانن خولی لەم جۆرە ساڵانە بۆئێمەی كەمئەندامان ئەنجام بدەن،بە شێوەیەكی باشتر ئاوەڕ لەوەرزشی كەم ئەندامان بدرێتەوە،كردنەوەی ئەم جۆرە خولانەش بۆئێمە گرنگی تایبەتی هەبوو،لە رووی خولەكەش ئەوەی مامۆستای وانە بێژ باسی كرد بابەتی زۆر تازە بوو بۆیاریزانانی پارائۆڵۆمپی،گوتیشی بە هیوای ئەوەین ئاورمان لێ بدرێتەوە لەلایەن بەرپرسان وهۆڵی تایبەت و پاسی تایبەتمان بۆدابین بكرێت بۆئەوەی ئێمەش سودی زۆری لی بینین .لە وەرزشكردنمان چونكە ئێمە پێویستیمان بە لا لێ كردنەوەیە چونكە كۆمەلێك كێشەمان هەیە .
(ئاغایی غفوری)وانە بێژی خولەكە گوتی: «گوتی من نامەوێ زیاتر بە شان وباڵی خۆم داهەڵبلێم لە باری خولەكە دەتوانی بچیت .لە بەشداربوەكان بپرسی بزانی ئاستی خولەكە چۆن بوو،گوتیشی ئەگەر لێژنەی پارائۆڵۆمپی كوردستان داوامان لێ بكەن بۆئەوەی خولێك بكرێتەوە لە وولاتی ئێران ئێمەش ئامادەین .بۆئەوەی هاوكاریان بكەین،گوتیشی كردنەوەی خوڵ بۆئەم خاوەن پێداویستیانە زۆر پێویستە بۆئەوەی ئاستیان بەرز بێتەوە .