باتیستا: میسى ئاماده‌نییه‌ ببیَته‌ كاپتنى تانگۆ

باتیستا: میسى ئاماده‌نییه‌ ببیَته‌ كاپتنى تانگۆ
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین(سیَرجیۆ باتیَستا) ئاشكرایی كرد كه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى (لیۆنیَل میسی) ئاماده‌یی تیا نییه‌ ببیَته‌ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین.

باتیَستا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ نایه‌ویَت له‌كاتى ئیَستادا كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بگۆرِیَت و ده‌یه‌ویَت (ماسكه‌رانۆ) وه‌ك كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین بمیَنیَته‌وه‌، و گوتیشى: میسى ئاماده‌یی تیَدا نییه‌ ببیَته‌ كاپتن چونكه‌ هه‌مو كه‌سیَك حه‌زى له‌ به‌رپرسیاریه‌تى نییه‌.
Top