له خولى باله‌ى كچان: كچانى پیَشمهرگه نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتووبن
رۆژى چوارشه‌مه له شارى سلیَمانى له هۆلى یانه‌ى پیَشمهرگهى سلیَمانى یارییه‌كانى خولى باله‌ى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان ده‌ستى پىَ كرد له یارییه‌كانیش یانه‌ى پیَشمهرگهى سلیَمانى له‌سه‌ر هۆلى یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى كۆیه توشى دۆرانیَكى چاوه‌روان نه‌كراو بوو كاتیَك یارییه‌كه‌ى به ئه‌نجامى (3-2)گیَم لىَ برده‌وه ،له یارى دووه‌میشدا یانه‌ى رانیه وانه‌یه‌كى باشى دایه ته‌ق ته‌قى شارۆچكه‌ى كۆیه و به ئه‌نجامى (3-1)گیَم یارییه‌كه‌ى لىَ برده‌وه ،له یارى سىَ یهمیشدا كچانى یانه‌ى سه‌نحاریب دواى پیَشكهش كردنى ئاستیَكى به‌رز توانیان له یانه‌ى برایه‌تى شارى ههولیَر ببنه‌وه به ئه‌نجامى (3-0)گیَم .بریاریشه یارییه‌كانى تر به‌رده‌وام بیَت .