دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى سه‌ردانى كه‌ركوكى كرد
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى سه‌رۆكى كۆمپانیاى پارسیان سه‌ردانى عهبدولرِهحمان مسته‌فا پاریَزگارى كه‌ركوك و لقى كه‌ركوكى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و هه‌ردوو نویَنهرایهتى كه‌ركوكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان و عیراق وچه‌ند داموو ده‌زگایه‌كى وه‌رزشى شارى كه‌ركوكى كرد‌و بهڵیَنى به لیَپرسراوانى حكوومى وه‌رزشى دا كه هاوكارى وپشتیوانى بوارى وه‌رزشى شارى كه‌ركوك بكات .
هه‌ر له میانى ئه‌و سه‌ردانه‌دا به‌مه‌به‌ستى خستنه رووى ئه‌و هاوكارى و بهڵیَنانهى دكتۆر كامه‌ران به‌رامبه‌ر به وه‌رزشوانان و رۆژنامه‌نوسانى شاره‌كه‌ى دابوو كه‌ناڵى كه‌ركوك سپۆرتى سه‌ر به مه‌كته‌بى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى (ی.ن.ك) به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ دكتۆر ره‌هبه‌رى و دڵشاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كوردستان سازكرد.
تیَیدا دكتۆر كامه‌ران هاوكارى و ئاماده‌یی خۆى بۆ سه‌رجه‌م وه‌رزشوانانى شاره‌كه دووپاتكرده‌وه‌و له ریَگهى په‌یه‌وه‌ندییه راسته‌وخۆكانى به‌رنامه‌كه‌وه ره‌هبه‌رى بهڵیَنى سازدانى كه‌مپى مه‌شق و راهیَنان و كردنه‌وه‌ى خولى جۆراوجۆرى بۆ تیپ و یانه‌كانى شاره‌كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات دا .
ئیَوارهى ئه‌مرۆش به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشان كردنى وهفدى تیپه وه‌رزشییه‌كانى شارى كه‌ركوك و كات و جیَگاى خول و كه‌مپ و مه‌شقه‌كان له‌سه‌ر بهڵیَن
له یان سه‌باره‌ت به هاوكارى و پش كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى
به‌مه‌به‌ستى جیَ بهجیَكردنى ئه‌و بهڵیَنانهى كه دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى سه‌رۆكى كۆمپانیاى پارسیان له كاتى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارى كه‌ركوك دابوى به عهبدولرِهحمان مسته‌فا پاریَزگارى كه‌ركوك و لقى كه‌ركوكى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان و هه‌ردوو نویَنهرایهتى كه‌ركوكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان و عیراق وتیپ و یاریزانانى و رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى شارى كه‌ركوك وبیَنهرانى كه‌ناڵى كه‌ركوك سپۆرتى سه‌ر به مه‌كته‌بى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى (ی.ن.ك) كه راستوخۆ په‌یوه‌ندیان به به‌رنامه‌كه‌و كرد‌و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستبووه روو، دكتۆر كامه‌ران ره‌هبه‌رى به هاورِیَتى ئاغاى عه‌لى مورادى سكرتیَرى یهكیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى ئاسیا و سه‌رۆكى یهكیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كۆمارى ئیسلامى ئیَران ودڵشاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى كوردستان و چه‌ند رۆژنامهنووسیَكى وه‌رزشى كوردستان سه‌ردانى شارى كه‌ركوكیان كرد‌و له لایه‌ن سه‌رۆك وئه‌ندامانى نویَنهراییهتیَكهو سه‌رۆك وئه‌ندامانى چه‌ند یهكیَتییهكى وه‌رزشییه‌وه به گرمى پیَشوازیان لیَكرا،له‌و دیداره‌دا كه دكتۆر سیروان ئه‌حمه‌د نویَنهرى شارى كه‌ركوك له ئه‌نجوومه‌نى نویَنهرانى عیراق و رزگار حاجى حه‌مه به‌رپرسى ناوه‌ندى ریَكخراوه دیموكراتییه‌كانى كه‌ركوك ئاماده‌یبوون،سه‌ره‌تا حه‌ربى خالید سه‌رۆكى نویَنهرایهتى كه‌ركوكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى له ووته‌یه‌كى كورتدا ویرِاى بهخیَرهیَنانى وهفدى میوانى خۆشحاڵى خۆى دهربرِى به‌و و سه‌ردانه‌ى ئاغاى عه‌لى مورادى هاوكاریییهكانى دكتۆر ره‌هبه‌رى به‌رزنرخان ووتشى هیوادارم وه‌رزشكارانى شارى كه‌ركوك به جوانترین شیَوه ئه‌م هه‌له كه دكتۆر ره‌هبه‌رى بۆى رهخسانون بقۆزنه‌وه و بتوان له گه‌لڕ وه‌رزشكارانى تیپ ویانهكانى كۆمارى ئیسلامى ئیَران په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و دروست بكه‌ن و سازدانى خولى جۆراوجۆر ئاڵوگۆربكهن،له به‌رامبه‌ردا دكتۆر كامه‌ران مه‌به‌ست له هاوكاریكردنى وه‌رزشوانانى شارى كه‌ركوكى خستهرِوو وتى بىَ گومان سه‌ركه‌وتنى ئاستى وه‌رزشى كه‌ركوك ئامانجى سه‌ره‌كیمه وئاماده‌ی خۆى دهربرِى له هاوكایكردن وپشتیوانى سه‌رجه‌م وه‌رزشوانانى شاره‌كه به بىَ جاوازى ئاینى ومه‌زهه‌بى وحیزبى،له دریَژهى قسه‌كانیدا دكتۆ ره‌هبه‌رى ئه‌وه‌یش راگه‌یاند كه لهمودا به‌ده‌ر له تیپه‌كانى عیراق وكوردستان تیپه‌كانى شارى كه‌ركوك به شیَوازیَكى تایبه‌ت له سه‌ر ئه‌ركى خودى خۆیدا له پاڵهوانیَتییهكانى فه‌جرى نیَودهوڵهتى به‌شدارده‌بن،هه‌روه‌ك برِیاریدا خولیَكى تایبه‌ت له شارى كه‌ركوك بۆ وه‌رزشوانانى خاوه‌ن پیَداویسته تایبه‌ته‌كان ریَكخات،لاى خۆیشییه‌وه ئاغاى مورادى سكرتیَرى یهكیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى ئاسیا سه‌رباى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ههریَمى كوردستان ،سازدانى پاڵهوانیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى وڵاتانى عهربى له ههریَمى كوردستان به‌رزراگرت و به‌هۆى ئه‌و سه‌قامگیرییه كه لهرِووى ئه‌من وئاسایشهو له ههریَمى كوردستان به‌دى دهكریَت ، وه‌ك هاوكاریَك له زیاتر پیَشخستنى ره‌وتى وه‌رزشى له ههریَمى كوردستان و ناساندنى به وڵاته‌كانى ده‌ره‌وه برِیارماندا له ساڵى داهاتوودا پاڵهوانیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قوورسایى وڵاتانى ئاسیا له ههولیَرى پایته‌خت سازبكه‌ین وپشتیوانى خۆى بۆ تیپ و یاریزانانى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كه‌ركوك دهربرِى،
ماوه‌ته‌و بڵیَن له سه‌ر داواكارى نویَنهرایهتى كه‌ركوكى لیَژنهى ئۆڵۆمپى بهپىَ ئه‌و بهڵیَنانهى كه دكتۆر ره‌هبه‌رى به وه‌رزشوانانى شاره‌كه‌ى دابوو له رۆژى 20 ئه‌م مانگه به‌دواو به پىَ به‌رنامه‌یه‌كى داریَژراو وهفدى تیپه‌كانى باله‌ى كچانى یانه‌ى خاك و تیپى كچانى تۆپى ده‌ستى یانه فه‌تات و تۆپى سهرمیَزى یانه‌ى سۆلاڤـ وتیپهكانى پایسكلسوارى و زۆرانبازى و كاراتی و به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى هه‌ڵبژارده‌ى كه‌ركوك و تیپى هه‌ڵبژارده‌ى تیپه میللییه‌كان كه‌ركوك و رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى شارى كه‌ركوك لسهردانى كۆمارى ئیسلامى ئیَران ده‌كه‌ن ولهویشدا خولى جۆراوجۆریان بۆ ریَكدهخریَت