خولى باسكه‌ى كچان: سبه‌ى سلیَمانى وسیروانى نوىَ یارى لوتكه‌ ئه‌نجام ده‌دریَت

خولى باسكه‌ى كچان: سبه‌ى سلیَمانى وسیروانى نوىَ یارى لوتكه‌ ئه‌نجام ده‌دریَت
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ سبه‌ى هه‌ینى له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆئاستى كچان دوویارى گرنگ به‌ریَوه‌ بچیَت.
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى كوردستان له‌ ئاستى كچان بریاره‌ سبه‌ى هه‌ینى چه‌ند یارییه‌كى گرنگ وبه‌هیَز ئه‌نجام بدریَت ،له‌ یارییه‌كانى خوله‌كه‌ له‌ شارى سلیَمانى له‌ هۆلى یانه‌ى پیَشمه‌رگه‌ى سلیَمانى له‌ یارییه‌كى گرنگ وبه‌هیَزدا هه‌ردوو تیپى كچانى یانه‌ى سلیَمانى و سیروانى نوىَ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ،له‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ هه‌ولى سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن ،له‌ شارى دهۆكیش هه‌ردوو یانه‌ى گاره‌ و سه‌نحاریب رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه‌ یارییه‌كانیش له‌ كات ژمیَر 3ى پاش نیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌دریَت .
Top