له‌ جامى كوردستان: ئه‌مرۆ هه‌ندریَن به‌ نیازى سه‌ركه‌وتن ده‌چیَته‌ كه‌ركوك

له‌ جامى كوردستان: ئه‌مرۆ هه‌ندریَن به‌ نیازى سه‌ركه‌وتن ده‌چیَته‌ كه‌ركوك
بریاره‌ ئه‌مرۆ پیَنجشه‌مه‌ دوویارى گرنگ له‌ یارییه‌كانى جامى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامبدریَت .
له‌دریَژه‌ى یارییه‌كانى خولى جامى یانه‌كانى كوردستان بریاره‌ ئه‌مرۆ پیَنجشه‌مه‌ دوویارى گرنگ و به‌هیَز له‌ نیََوان تیپه‌ كانى سه‌ركه‌وتو بۆقۆناغه‌كانى كۆتایى ئه‌نجام بدریَت ،ئه‌مرۆ پیَنج شه‌مه‌ یانه‌ى هه‌ندریَن له‌سه‌ر یاریگاى شارى شارى كه‌ركوك ده‌بیَته‌ میوانى یانه‌ى سه‌روه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ندریَن له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌یه‌ بتوانىَ سه‌ركه‌ویَت بۆقۆناغه‌كانى داهاتوو ،یانه‌ى سه‌روه‌ش به‌نیازى ئه‌وه‌یه‌ یانه‌ى هه‌ندریَن له‌ خوله‌كه‌ دوورخاته‌وه‌ ،فه‌رهه‌نگ ته‌ها كاپتنى یانه‌ى هه‌ندریَن به‌ سایتى گولانى راگه‌یاند گوتى ئیَمه‌ خۆئاماده‌كردنیَكى باشمان كردوه‌ به‌نیازى ئه‌وه‌ین سه‌ركه‌وین بۆقۆناغه‌كانى داهاتوو ئه‌مرۆش له‌شارى كه‌ركوك به‌ نیازى به‌ده‌ست هیَنانى سه‌ركه‌وتنین وهیچ كیَشه‌یه‌كمان نیه‌ ، یانه‌ى گاره‌ى شارى دهۆكیش ده‌چیَته‌ شارى هه‌ولیَر له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌وشاره‌ رووبه‌رووى یانه‌ى برایه‌تى ده‌بیَته‌وه‌ ،هه‌ردوو یانه‌ش كه‌ له‌پله‌ یه‌كه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌هیواى سه‌ركه‌وتنن له‌ یارییه‌كه‌ بۆقۆناغى داهاتوو ،هه‌ردوو یارییه‌كشه‌ له‌ كات ژمیَر3ى دواى نیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌دریَت .
Top