هه‌ولیَرپاله‌وانه‌تى تایكواندۆى یانه‌كانى كوردستان له‌ باوه‌ش ده‌گریَت

هه‌ولیَرپاله‌وانه‌تى تایكواندۆى یانه‌كانى كوردستان له‌ باوه‌ش ده‌گریَت
به‌به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان پاله‌وانه‌تى تایكواندى یانه‌كانى كوردستان ده‌ست پىَ ده‌كات.
وابریاره‌ ئه‌مرۆ پیَنج شه‌مه‌ به‌به‌شدارى 10یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان پاله‌وانه‌تى یانه‌ نایابه‌كانى تایكواندى یانه‌كانى كوردستان ده‌ست پىَ بكات و یارییه‌كانیشى له‌ هۆلى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى به‌به‌شدارى 10یانه‌له‌ هه‌شت كیَشى جیاواز كیَبركىَ ده‌كه‌ن له‌ ململانیه‌كان ،یارییه‌كانیش له‌لایه‌ن یه‌كیَـتى ناوه‌ندى تایكواندۆى كوردستان سه‌رپه‌رشتى ده‌كریَت و ماوه‌ى پاله‌وانه‌تیه‌كه‌ش دوورۆژ ده‌خاینى و باشترین یاریزانانى پاله‌وانه‌تیه‌كه‌ش دیارى ده‌كریَت بۆپاله‌وانه‌تى عیَراقى .سكرتیَرى یه‌كیَتى تایكواندۆى كوردستان سه‌ردارخۆشناو رایگه‌یاند ئیَمه‌ له‌ دریَژه‌ى كارو چالاكیه‌كانمان ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌ 20ئه‌م مانگه‌ش ده‌چینه‌ پاله‌وانه‌تى عیَراقى له‌ به‌غدا.ئیَستا بۆپاله‌وانه‌تیه‌كه‌ش 10یانه‌ به‌شدارى ده‌كات.
Top