پاڵه‌وانه‌تى بادمنتنى عه‌ره‌بى كۆتایى هات: كوردیَك بووه پاله‌وان
به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَـتى بادمنتۆنى عه‌ره‌بى ویه‌كیَتى بادمنتۆنى عیَراقى وبه هاوكارى یه‌كیَـتى بادمنتۆى كوردستان له هۆلى یانه‌ى ئه‌كاد له شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یه‌كیَتى بادمنتۆى عه‌ره‌بى و سه‌رۆكى یه‌كیَتى بادمنتۆنى عیَراقى و كوردستانى و پاریَزگارى هه‌ولیَرو دكتۆر كاوه وه‌زیرى رۆشبیرى و ره‌عد حمودى سه‌رۆكى لیَژنه‌ى ئۆلۆمپى عیَراقى چه‌ندین به‌رپرسى حكومى وحزبى ریَورسمى مه‌راسیمى خوله‌كه به سرودى ئه‌ى ره‌قیب وموتینى عیَراقى ده‌ستى پىَ كرد‌و هه‌ره‌یه‌ك له سه‌رۆكى بادمنتنى عه‌ره‌بى و نه‌وزاد هادى پاریَزگارى هه‌ولیَر وته‌یى خوله‌كه‌یان پیَشكه‌ش كرد‌و دواتریش به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له وولاتانى (عیَراق و به‌حریَن و فه‌له‌ستین وئورده‌ن و لوبنان وسوریا ومیسر) بۆهه‌ردوو ئاستى كوران وكچان پاله‌وانه‌تى بادمنتۆنى عه‌ره‌بى له شارى هه‌ولیَر هه‌شت یارى به‌ریَوه چوو كه 80 یاریزان به‌شداریان كردوه بۆماوه‌ى سى َرۆژ له‌یارى كۆتایشدا له ئاستى كوران یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق (یاره ئازاد‌و جه‌عفه‌ر سه‌ید)له هه‌ڵبژارده‌ى به‌حریَن رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه له‌م یاریشدا یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق توانى ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكات ،یارییه‌كه بباته‌وه ببیَته پاله‌وانى خوله‌كه ومه‌دالیاى زیَرى له مڵ كرا ،ئه‌نجامى هه‌ڵبژادره‌كانیش به‌م شیَوه‌ى خواره‌بوو .
1-هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق 2زیَر
2-هه‌ڵبژارده‌ى سوریا 2زیَر
3-هه‌ڵبژارده‌ى ئورده‌ن 1زیَر
تاكى یاریزانان
1-یاره ئازاد هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق
2-جه‌عفه‌ر سه‌ید هه‌ڵبژارده‌ى به‌حریَن
ئاستى كچان
1-هه‌دیركه‌ریم له سوریا1مه‌دالیاى زیَر
2-سه‌نامه‌حمود سوریا 1زیَر