شڤانشتایگه‌ر له‌پیَكهاته‌ى ئه‌ڵمانیا دورده‌كه‌ویَته‌وه‌

شڤانشتایگه‌ر له‌پیَكهاته‌ى ئه‌ڵمانیا دورده‌كه‌ویَته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا گورزیَكى كوشنده‌ى به‌ركه‌وت دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى دوركه‌وتنه‌وه‌ى یاریزانى هیَڵی ناوه‌رِاستى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى (باستیان شڤانشتایگه‌ر) دوپات كرایه‌وه‌ كه‌له‌یارى داهاتوى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى توركیا له‌میانى یاریه‌كانى پالاَوتنى یۆرۆ یارى ناكات به‌هۆى پیَكانه‌وه‌.

شڤانشتایگه‌ر توشى پیَكان هات له‌ قاچی رِاستى له‌یارى یانه‌ى بایه‌ریمونخ به‌رامبه‌ر یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆند بۆیه‌ له‌هه‌ردو یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر توركیا و كازاخستان یارى ناكات.
Top