فیفا چالاكیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى نیَجیریاى هه‌ڵپه‌سارد

فیفا چالاكیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى نیَجیریاى هه‌ڵپه‌سارد
گولاَن/ساڵح محمد
یه‌كیَتى تۆپی پیَى جیهانى سه‌رجه‌م چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانى یه‌كیَتى تۆپی پیَی نیَجیریاى هه‌ڵپه‌سارد به‌هۆى ده‌ست تیَوه‌ردان له‌كاروبارى یه‌كیَتی تۆپی پیَى نیَجیریا له‌لایه‌ن حكومه‌تى نیَجیریاوه‌.

ئه‌م برِیاره‌ى یه‌كیَتى تۆپی پیَآ جیهانى دواى ئه‌وه‌هات كه‌ وه‌زاره‌تى وه‌رزشی نیَجیریا برِیارى دا سه‌رۆكى یه‌كیَتى تۆپی پیَى نیَجیریا له‌سه‌ر كار لابدات و برِیاری دا كه‌ وه‌رزى نویَی وه‌رزشی له‌ نیَجیریا به‌رِیَوه‌بچیَت به‌بیَ ئه‌وه‌ى هیچ یانه‌یه‌ك داببه‌زیَت بۆ پله‌ دوو.
ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌نجامى خراپی هه‌ڵبژارده‌ى نیَجیریا بو له‌ مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا كه‌ له‌قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاواییان له‌ جامى جیهانى كرد.
Top