فلیپی میلۆ واز له‌یارى كردن ده‌هیَنیَت

فلیپی میلۆ واز له‌یارى كردن ده‌هیَنیَت
گولاَن/ساڵح محمد
فلیپی میلۆ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و یانه‌ى یۆڤانتوس ئاشكرایی كرد كه‌به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵه‌ى له‌یارى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا ئه‌نجامى دا كه‌ بوه‌ هۆى ده‌ركردنى به‌رازیل له‌ جامى جیهانى 2010 برِیارى داوه‌ واز له‌یارى كردن بهیَنیَت.

میلۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هیچ چیَژیَك له‌یارى كردن وه‌رناگرم و تامه‌زرۆی یارى نیم بۆیه‌ به‌م نزیكانه‌ به‌یه‌كجارى واز له‌یارى كردن ده‌هیَنم.

گوتیشى: له‌یارى به‌رازیل به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا له‌ئیَمه‌ باشتر یاریان ده‌كرد بۆیه‌ دیاربو كه‌ ده‌بیَت هۆله‌ندا بیبردایه‌ته‌وه‌.

شایانى باسه‌ له‌ مۆندیالى 2010 له‌یارى هۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر به‌رازیل میلۆ گۆڵیَكى له‌خۆیان كرد و به‌كارتى سور ده‌ركرا ئه‌مه‌ش بوه‌هۆى ده‌ركرنى به‌رازیل له‌یاریه‌كانى مۆندیال.
Top