مۆرینهۆ خاڵى لاوازى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ئاشكرا ده‌كات
خۆزیه مۆرینهۆى رِڕهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ به‌ده‌ستنه‌هیَنانى نازناو له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌راوه ده‌گه‌رِیَنیَته‌وه بۆ ترس و دڵه‌رِوكیَ له‌لایه‌ن یاریزانه‌كانه‌وه و متمانه نه‌بون به‌خۆیان و یارى نه‌كردن به‌گیانیَكى نیشتیمانى.
(خۆزیه مۆرینهۆ) رِاهیَنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید رِیگه‌یاند: پیَویسته یه‌كیَتى تۆپی پیَى پرتوگال ماوه‌یه‌ك چاوه‌رِوانم بن تا بتوانم ببمه رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌م، و هیوادارم كه‌بومه رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را یارى بكه‌م.
مۆرینهۆ داواى له ده‌سته‌ى كارگیَرِی و رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را كرد كه كیَشه‌ى تایبه‌تى یاریزانه‌كان تیَكه‌ڵى هه‌ڵبژارده‌كه نه‌كات وه‌ك چۆن كاپتنیان له جۆن تیَری وه‌رگرته‌وه به‌هۆى كیَشه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌میانى یاریه‌كانى مۆندیالى 2010.