شنایده‌ر ئاره‌زو ده‌كات بچیَته‌ رِیزى یانه‌ى مانچسته‌ریونایتد

شنایده‌ر ئاره‌زو ده‌كات بچیَته‌ رِیزى یانه‌ى مانچسته‌ریونایتد
گولاَن/ساڵح محمد
ویسلی شنایده‌ر ئاره‌زوده‌كات له‌خولى ئینگلیزى یارى بكات و رِوبكاته‌ یانه‌ى مانچسته‌ریونایتدى ئینگلیزى و له‌و یانه‌دا دریَژه‌ به‌ژیانى وه‌رزشی خۆى بدات.

یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى به‌ شنایده‌ریان رِاگه‌یاندوه‌ كه‌ ئاماده‌نیین بۆنده‌كه‌ى نویَ بكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ شنایده‌ر ئاره‌زوى خۆی نیشانداوه‌ بۆ یارى كردن له‌ رِیزی یانه‌ى مانچسته‌ریونایتد.

هه‌روه‌ها شنایده‌ر رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ رِوبكاته‌ یانه‌ى رِیالى مه‌درید و جاریَكى تر یارى بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ بكات به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى خراپی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا.
Top