خولى نایابى كوردستان دواخرا

خولى نایابى كوردستان دواخرا
گولاَن:كارزان كانه‌بى
بریار بوو رۆژى 29و30ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانى وه‌رزى نوىَ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ریَوه‌ بچیَت به‌لاَم دواخرا.
دواى ئه‌وه‌ى یه‌كیَتـى تۆپى پىَ كوردستان له‌ كۆنفراسى سالانه‌ى خۆى بریارى دابوو ،كه‌وا له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌به‌شدارى 14یانه‌ یارییه‌كانى وه‌رزى نوىَ ده‌ست پىَ بكات ،به‌لاَم له‌ بریاریَكى له‌ ناكاودا یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان یارییه‌كانى به‌ هۆى پاپه‌ندنه‌بونى یانه‌كان بۆكاتیَكى نادیار دواخرا ،له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كیَتى تۆپى پىَ كوردستان گوتى ئیَمه‌ بریارمان ندابوو ئه‌وخوله‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بده‌ین به‌لاَم یارییه‌كانى بۆه‌هى پاپه‌ند نه‌بوونى یانه‌كان به‌ هیَنانى بۆندى یاریزانان و كشوفاتى یانه‌كانیان خوله‌كه‌مان بۆكاتیَكى نادیار دواخست ،گوتیشى تا ئیَستا هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌م ریَنمایانه‌ى جىَ به‌جىَ نه‌كردوه‌ بۆیه‌ ئیَمه‌ش ئه‌م بریارمان داوه‌ .
Top