میلان و ئه‌نته‌ر له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهیَنانى (ئه‌دیبایۆر)ـن

میلان و ئه‌نته‌ر له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهیَنانى (ئه‌دیبایۆر)ـن
گولاَن/ساڵح محمد
ئیمانویَل ئه‌دیبایۆر به‌نیازى جیَهیَشتنى یانه‌كه‌یه‌تى و هه‌ردویانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان و ئه‌ى سی میلان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ بۆ هیَنانى ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یانه‌كه‌یان.

یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى (ئیمانویَر ئه‌دیبایۆر) زۆرینه‌ى كات له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گه‌ و رِاهیَنه‌رى یانه‌كه‌ى وه‌ك یاریزانیَكى سه‌ره‌كى پشتى پیَنابه‌ستیَت ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆى بیَزاى ئه‌دیبایۆر له‌ یانه‌كه‌ى و بیركردنه‌وه‌ له‌ وازهیَنانى یانه‌ى مانچسته‌رسیتی.

هه‌ردو یانه‌ به‌هیَزه‌كه‌ى شارى میلانى ئیتاڵیا ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ بۆ هیَنانى ئه‌دیبایۆر بۆ یانه‌كه‌یان و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان و ئه‌ى سی میلان ئاماده‌ن بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌دیبایۆر ئیمزا بكه‌ن.
Top