سلیَمانى و به‌غدا بوون پاله‌وانى تیَسنى سه‌رمیَز

سلیَمانى و به‌غدا بوون پاله‌وانى تیَسنى سه‌رمیَز
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى دهۆك پاڵه‌وانه‌تى تیَنسى سه‌رمیَزى كۆمارى بۆهه‌ڵبژارده‌كانى شاره‌كانى عیَراقى ئه‌نجامدرا وهه‌ڵبژارده‌ى سلیَمانى له‌ كوران بووه‌ پاله‌وان.
به‌مه‌به‌ستى ده‌ست نیشان كردنى هه‌ڵبژارده‌ى تیَنسى سه‌رمیَزى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كانى عیَراقى له‌ شارى دهۆك له‌ هۆلى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى پاڵه‌وانه‌تى تیَنسى كۆمارى بۆماوه‌ى سىَ رۆژ ،بۆهه‌ردوو ئاستى كوران وكچان ، كه‌17هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كانى عیَراقى به‌شداربوون .یه‌كیَتى تیَنسى سه‌رمیَزى لقى دهۆك هاوكارى ئه‌م پاله‌وانه‌تیه‌ ده‌كرد،دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له‌ نیَوان تیپه‌ تیپه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ یارى كۆتایى ئاستى كوران كورانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولیَر به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سلیَمانى به‌ ئه‌نجامى (3-0) گیَم یارییه‌كه‌ى دۆرِاند وله‌ ئاستى كچانیش كچانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولیَر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى كچانى به‌غدا تووشى دۆران هاتن به‌ ئه‌نجامى (3-0)گیَم هه‌ردوو تیپى كورانى یانه‌ى سلیَمانى له‌ ئاستى كورِان و به‌غدا له‌ ئاستى كچان بوونه‌ پاله‌وانى خوله‌كه‌.
Top