دهۆك بووه‌ پاڵه‌وانى تیَنسى سه‌رزه‌وى كچانى كوردستان

دهۆك بووه‌ پاڵه‌وانى تیَنسى سه‌رزه‌وى كچانى كوردستان
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ شارى دهۆك پاله‌وانه‌تى تیَنسى سه‌رمیَزى یانه‌كانى كوردستان بۆئاستى كچان به‌ریَوه‌ چوو ،دهۆكیش بووه‌ پاله‌وان.
له‌ شارى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك به‌به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كیَتى ناوه‌ندى تیَسنى سه‌رزه‌وى كوردستان و به‌هاوكارى لقى دهۆكى یه‌كیَتیه‌كه‌ ،پاله‌وانه‌تى تیَنسى سه‌رزه‌وى یانه‌كانى كودستان بۆئاستى كچان به‌ریَوه‌ چووو یانه‌ى دهۆك بووه‌ پاله‌وانى خوله‌كه‌ وله‌ یارى كۆتایش له‌ ئاستى ته‌مه‌ن كه‌متر له‌ 14ساڵ هه‌ردوو یاریزان فاتیمه‌ جیهادله‌ یانه‌ى دهۆك وره‌وه‌ند خه‌لیل له‌ یانه‌ى گاره‌ به‌یه‌ك گه‌یشتن و یاریزان فاتیمه‌ توانى به‌ ئه‌نجامى (2-0)گیَم بباته‌وه‌ ببیَته‌ پاله‌وانى خوله‌كه‌ له‌ ئاستى ته‌مه‌ن 18سالیش كچه‌ یاریزان میدیا ئاڤده‌ل له‌ یانه‌ى دهۆك له‌ كچه‌ یاریزان شنیا عیمادى برده‌وه‌ به‌ هه‌مان ئه‌نجام ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى تیپه‌كانه‌ .
1-یانه‌ى دهۆك
2-یانه‌ى ئارارات
3-یانه‌ى گاره‌
Top