خولیَكى تۆپى پىَ له‌چه‌مچه‌ماڵ كۆتایى هات

خولیَكى تۆپى پىَ له‌چه‌مچه‌ماڵ كۆتایى هات
گولان: زانا شوانى چه‌مچه‌ماڵ
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كیَتى لاوانى دیموكراتى كوردستان ناوه‌ندى بالاَى چه‌مچه‌ماڵ و به‌هاوكارى تیپى وه‌رزشى خه‌بات خولیَكى تۆپى پىَ ریَك خرا كه‌ 16تیپى پله‌یه‌كى سنورى چه‌مچه‌ماڵ به‌شدارن و یاریَكانى به‌شیَوه‌ى دوودۆراندبه‌ریَوه‌ ده‌چوو له‌یاریگاى خه‌بات . له‌ لیَدوانیَكى تایبه‌تدا سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه‌و كارگیَرى یه‌كیتى لاوان له‌ به‌شى وه‌رزش (عه‌بدول خالق شه‌ریف ) ووتى : بۆزیاتر به‌ره‌وپیَش چوونى ئاسى وه‌رزشى ناوچه‌كه‌ وئاورِدانه‌وه‌ له‌تیپه‌پله‌یه‌كه‌كانى سنوره‌كه‌ و وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان ئه‌م خوله‌مان ریَك خست بوو به‌رده‌وام ده‌بین له‌خزمه‌ت كردنى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ له‌یارىكۆتایى خولوكه‌ دا تیپى وه‌رزشى هونه‌رى چه‌مچه‌ماڵ وتیپى وه‌رزشى ئاگرینى شۆرِش له‌یاریگاى خه‌بات ئه‌نجام درا . یاریَكه‌ به‌ئه‌نجامى گۆلیَگ بۆ هه‌ردوولاكۆتایى هات پاشات به‌لیَدانى سزا 5-4 تیپى هونه‌رتوانیتى یاریَكه‌ بباته‌وه‌ و بیَته‌ پاڵه‌وانى خوله‌ كه‌ له‌كۆتایشدا خه‌لاَت به‌رسه‌رتیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌ش كرا .
Top