مارادۆنا: ئاماده‌م هه‌مو رِیَگه‌یه‌ك بكه‌م بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ى به پۆستى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنى ئه‌رژه‌نتین

ئه‌فسانه‌ى تۆپی پیَى جیهان و رِاهیَنه‌رى پیَشوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا هیواى خواست كه جاریَكى تر هه‌لی ئه‌وه‌ى پیَبدریَته‌وه كه ببیَته‌وه رِاهیَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و رِایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى له‌توانامدایه ده‌یكه‌م بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ى به‌و پۆسته ئه‌گه‌ر گیانیشم له‌سه‌ر دانابیَت و هیوادارم هه‌لیَكى ترم پیَبدریَت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى رِاهیَنه‌رایه‌تى كردنى هه‌ڵبژارده‌كه‌م.
به‌هۆى دۆرِاندنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵى بیَ به‌رامبه‌ر له‌میانى یاریه‌كانى مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فه‌ریقا یه‌كیَتى تۆپی پیَى ئه‌رژه‌نتین مارادۆنای له‌سه‌ر كار لادا.