ئیتۆ داوا له‌یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات میسی بكرِیَت

ئیتۆ داوا له‌یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات میسی بكرِیَت
گولاَن/ساڵح محمد
ئیتۆ داوا له‌ سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ لیۆنیَل میسی بكرِیَت.

سامیۆل ئیتۆ یاریزانى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان داوا له‌سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات كه‌ بۆ به‌ده‌ستهیَنانى نازناو و هیَشتنه‌وه‌ى ناوى یانه‌كه‌ له‌رِیزى یانه‌ به‌هیَزه‌كانى جیهان پیَویسته‌ یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (لیۆنیَل میسی) بكرِیَت.

ئیتۆ گوتیشى: میسى یاریزانیَكى ناوازه‌یه‌ و كه‌سیَكى باشه‌ له‌ناو یاریگا و ده‌ره‌وه‌ى یاریگا، و ده‌توانیَت گۆڵى ده‌گمه‌ن و چاوه‌رِوان نه‌كراو تۆمار بكات بۆیه‌ داوام له‌سه‌رۆكى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان كردوه‌ كه‌ هه‌وڵبدات میسی بهیَنیَته‌ یانه‌كه‌ى.
Top