له دهۆك پاله‌وانه‌تى تیَسنى كۆمارى ده‌ستى پىَ كرد

له شارى دهۆك پاڵه‌وانه‌تى تیَنسى سه‌رمیَزى كۆمارى بۆهه‌ڵبژارده‌كانى شاره‌كانى عیَراقى ده‌ستى پىَ كرد.
به‌مه‌به‌ستى ده‌ست نیشان كردنى هه‌ڵبژارده‌ى تیَنسى سه‌رمیَزى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كانى عیَراقى له شارى دهۆك له هۆله كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى پاله‌وانه‌تى تیَنسى كۆمارى ده‌ستى پىَ كرد ،بۆهه‌ردوو ئاستى كوران وكچان ،له یه‌كه‌م رۆژى خوله‌كه‌ش ،له ئاستى كوران هه‌ردووهه‌ڵبژارده‌ى دهۆك نه‌ف به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى دهۆك توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى (3-2)گیَم ببه‌نه‌وه ،له یارى ئاستى كچانیش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كچانى به‌غداو كه‌ربه‌لا به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا كچانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌غدا توانیان ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ن و به ئه‌نجامى (3-0)گیَم له كه‌ر به‌لاى برده‌وه،شایه‌نى باسه ماوه‌ى پاله‌وانه‌تیه‌كه 3رۆژده‌خاینىَ و17هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كانى عیَراقى به‌شدارن .یه‌كیَتى تیَنسى سه‌رمیَزى لقى دهۆك هاوكارى ئه‌م پاله‌وانه‌تیه ده‌كات .