ئەوین فەتاح یاریزانی پایسكیل سواری نەورۆز: دەبێت زیاتر هانی ئافرەت بدرێت بۆ ئەنجامدانی وەرزش
* چۆن دەڕوانیە ئاستی وەرزشی ئافرەتان لەكوردستان؟
- ئەوەی راستی بێت وەرزشی ئافرەتان لەكوردستان نزمە و هیچ بایەخێكی پێنادرێت ئاستەكە وەكو پێویست نییە.
* هۆكاری چییە كچ بە كەمی دێتە نێو وەرزش؟
- ئەمە بۆ دایك و باوك دەگەڕێتەوە و هەروەها دابونەریتی كۆمەڵایەتی رۆڵی خۆی دەبینێ لە ئەنجام نەدانی ئافرەت بۆ وەرزش.
* لە كاتی ئەنجامدانی وەرزش هیچ كێشەت بۆ دروست بووە؟
- نەخێر، وەكو كچە یاریزانێك هیچ كێشەم بۆ دروست نەبووە و هیچ كەسێك نەبوویتە رێگر لەبەردەمم.
* چ بكرێت بۆ ئەوەی وەرزشی ئافرەتان پێش بكەوێت؟
- ئەوەی راستی بێت دەبێت هەموو پێداویستییەكان دابین بكرێت بۆ ئەوەی ئاستی وەرزشی ئافرەتان پێش بكەوێت و هانی كچە وەرزشكاران بدرێت بۆ ئەوەی روو لە وەرزش بكەن، لەلایەنی ماددی پشتگیریان لێبكرێت.
* هیواو ئامانجت چییە؟
- وەكو كچە یاریزانێك هەوڵ دەدەم لە مەشقەكانم بەردەوام بم و خۆم ماندوو بكەم بۆ ئەوەی بتوانم لە دواڕۆژ پلەی یەكەم بە دەستبهێنم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و عەرەب هەرچەندە خوێندن تا راددەیەك دەبێتە رێگر لەبەردەم وەرزشەكم، بەڵام هەوڵ دەدەم ئاستم زیاتر پێش بكەوێت.
* دوا وتەت چییە؟
- زۆر سوپاسی یانەكەم دەكەم، كە بایەخ بە تیپی پایسكیل سواری دەدات و هەموو شتێكی بۆ دابین دەكات و هەروەها هیوادارم زیاتر بایەخ بە ئافرەتان بدرێت بۆ ئەوەی ئاستیان پێش بكەوێت.