ئایالا: ئـەرژەنتین بە زیـرەكی یاری دەكــــات، بەڵام دەبێ رێز لە ركابەرەكەت بگریت

ئایالا: ئـەرژەنتین بە زیـرەكی یاری دەكــــات، بەڵام دەبێ رێز لە ركابەرەكەت بگریت
ئەرژەنتینی رۆبەرتۆ فابیان ئایالا پێویستی بەوە نییە بە خەڵكی بناسێنین وكەسیش ناتوانێ نكۆڵی لە ئاستی یاریزانی هێڵی بەرگری ناوەڕاست بكات و سێجار بەشداری لە مۆندیالی فیفا كردووە و ماوەی پازدە ساڵە لە باوەشی نۆپی پێی ئەوەپایە كاپتینی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرژەنتین بووە كە نازناوی ئۆڵۆمپیادی ئەسیناس 2004 و بردۆتە وئێستاش چیرۆكی ئەم یاریزانە لەیاژژنەی رایسینگ كلۆپ بەردەوامە دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە (37) ساڵ ماڵپەڕی فیفا ئەم هەڵەی قۆزتەوە وئەم دیمانەی لەگەڵدا سازكرد ...
* دوای ئەوەی ماوەی پازدە ساڵت لە ئەوروپا تەواو كرد و ئێستاش گەڕایتەوە ئەرژەنتین، دوای ئەم دابڕانە چاوەڕوانی چی دەكەی؟
- گۆڕانكارییەكی تەواو بووە، چ لە وڵات وەیان لە ئاستی تۆپی پێ و كەسیش ناتوانێ باش و خراپەكان جیاواز بكاتەوە و منیش دەبێ هەوڵ بدەم خۆم لە كەشوهەواكە رابهێنم، گرنگ لای من یانەی رایسینگە و لەدابەزین دوورین.
* سەبارەت بە تۆپی پێ چی بەدی دەكەی؟
- گۆڕانكاری كراوە وسیمفۆنیای تۆپی پێ گۆڕاوە، سێ یانە نەبێ حەز دەكەن لەدواوە تۆپی پێ بكەن و ئەوانی دیكە حەز لە یاری درێژ دەكەن و دروستكەری یاریان هەیە.
* یاریزانانی ئەرژەنتینی زۆریان پێدەچێت تا دەگەڕێنەوە نیشتمان بە پێچەوانەی بەرازیلییەكان، تۆش لەگەڵ ئەم رایەی؟
- ئێمە خۆشەویستیمان بۆ نیشتمان لە بەرازیلییەكان كەمترە و ئەوان تۆزێك لە ئێمە زیاتر نیشتمانی خۆیان خۆش دەوێ، هیوادارم كەس بە هەڵە لە قسەكانم نەگات و وەكو كەسایەتی خۆم زۆر خۆشحاڵم بە وڵات و نیشتمانم، حەز دەكەم لەنێو ئەو كەسانە بژیم كە منیان خۆش دەوێ.
* باس لە گۆڕانكاری كراوە دەڵێن نەوەی نوێی ئەرژەنتین هەڵسوكەوتیان جیاوازە؟
- ئەمە بە بەردەوامی نییە و لاوان دژی ئەو كەسانەن كە لەوان بە ئەزموونترن و من باس لە كاتێكی دوور ناكەم، سەیركە كە ئێمە بەشداری مەشقەكان دەكەین كەس قسەمان لەگەڵدا ناكات و سەرەڕای ئەوەش رێزلێگرتن هەرماوە و یاریزانی لاو هەیە زیرەك و هۆشمەندە.
* بەڕای تۆ كارەكانیان چۆن دەبێت؟
- یاریزانە لاوەكان هەوڵ دەدەن بە پەلە روو لە ئەوروپا بكەن بێئەوەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان رەچاو بكەن و چەندین یاری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی خۆیان و یانەكانیان سوود وەرگرن، وابزانم ئەوەی ئامادەكاری باشی بۆ نەكرابێ سەفەری ئەوروپا نەكات باشترە.
* دەبێ جیاوازی لە لاویەتی تۆ لەگەڵ لاوانی ئێستا زۆربێت و تۆ لە تەمەنی (16) ساڵیدا بوویتە باوك، چۆن ئەو بەرپرسیاریەت خستە ئەستۆ كە تەمەنت وا بچووك بوو؟
- بەڕاستی كارێكی زەحمەت و ناخۆش بوو، دووری خۆم لە ماڵەوە كارەكەی زەحمەتتر كرد، وابزانم ئەركەكانم بە رێكوپێكی بەڕێوە برد و كچەكەم تەمەنی (20) ساڵە و لە بارنا لەگەڵ دایكی دەژی، ناتوانێ بە بەردەوامی لەگەڵ من بژی.
* كچەت تەمەنی (20) ساڵە سێ مناڵەكانی دیكە بچووكترن، ئایا تۆ لە خۆبایی نیت؟
- نەخێر – نەخێر – نەخێر بەهیچ شێوەیەك بڕوا ناكەم، چونكە رێز لە هەموو خەڵك دەگرم و رێزیش لەمن دەگرن.
* ئێستا تەمەنت گەیشتۆتە (37) ساڵ كامیان زەحمەتترە وەكو یاریزانێكی پیشەگەر بیت و بەردەوام بیت، یانیش باوكی پێنچ منداڵ بیت؟
- ببمە باوك و پێكەنی و وتی: گرنگی بەخۆم بدەم ژیانێكی ئاسوودە ببمە سەر و هەوڵ دەدەم پەروەردەیەكی باشیان بكەم و فێری هەموو شتێكیان بكەم، ئەمە كارێكی زەحمەتە.
* فرانشیسكۆی كوڕت تەمەنی 13 ساڵە، ئایا منداڵەكانت بەردەوام دەبن لە تۆپی پێ؟
- عەشقی تۆپێ پێیە و دەیەوێ بۆ تاقیكردنەوە بیبەمە یانەیەك، ئەوەی لای من گرنگە بەشێوەیەكی باش لە قوتابخانە بەردەوام بێت و تۆپێ پێش ببێتە خەڵاتێك بۆ كوڕەكەم، زۆر لەگەڵی ماندوو نەبوویمە، بەڵكو باپیری یارمەتییەكی زۆری داوە.
* زۆر لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا یاریت كردووە، چ جیاوازییەك لەم دوو قوتابخانەیە بەدی دەكرێ؟
- بە بەردەوامی دەڵێم ئیتاڵیا هاوكاری كردووم بۆ ئەوەی وەكو بەرگریكار توانا و جەستەم لە پێشكەوتن دابێ، ئەمە تاقیكردنەوەی من بوو گەر هاتوو لە قوتابخانە بام، ئەوا بۆ ماجستێرم دەخوێند بەشێوەیەكی گشتی لە ئیتاڵیا هەستم بە خۆشیەكی زۆر كرد، بەڵام قوتابخانەی ئیسپانیاش هیچی لە ئیتاڵیا كەمتر نییە، خولێكی خۆشە و لەهەردووكیان زۆر شت فێر بووم و لەبیری ناكەم.
* هەستت بەچی كرد وەكو هاندەرێك سەیری مۆندیالت دەكرد دوای ئەوەی لە سێ مۆندیال بەشداریت كرد؟
- هەستێكی زۆر ناخۆش و زۆر زەحمەت بوو، ئەوەی سەیر دەكات هەست و جۆشی لەلای یاریزانە كە لە یاریگا چۆن یاری دەكات لەكاتی یاری و لەدوای یاری.
* لە باشووری ئەفریقیا ئاستی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین چۆن شیدەكەیتەوە؟
- هەستی دوایین یاری هێشتا لە گوێچكەمان دەزرنگێتەوە، ئەویش یاری ئەڵمانیا بوو، ئەرژەنتین بە بەردەوامی بە زیرەكی یاری دەكات، دژی ئەو كەسانەم كە دەڵین ئەرژەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لاواز یاریكردووە، دەبێ رێز لە ركابەرەكەت بگریت و لێی ببەیتەوە، ئەرژەنتین ئەركەكەی بە سەركەوتوویی ئەنجامدا، تەنیا یاری ئەڵمانیا نەبێت.
* زۆر كەس داوای راهێنەری نوێ دەكەن، ئایا تۆش كەسێكت لە خەیاڵە بۆ ئەم پۆستە؟
- ئەو ناوانەی كە راگەیاندراوە بۆ ئەم پۆستە شیاون، ( مێگل روسۆ) لەگەڵ رایسینگ زۆر سەركەوتوو بوو و هەندێكیش باس لە كارلۆس بیانكی دەكەن نازانم چانس یاوەری كێ دەبێت، گرنگ ئەوەیە ئەوەی دەبێتە راهێنەر دەبێ لە بەرژەوەندی وڵات بێت.
* ئایا دەكرێ ئیسپانیا بكەینە نموونە و لەسەر شێوازی وان یاری بكەین؟
- ئەوانیش دەڵێن ئیسپانیا نموونەی ئاست بەرزییە وەكو بەرشلۆنە یاری دەكات، بوونی ژمارەیەكی زۆری یاریزانی ئەو یانەیە وایكرد هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاستێكی بەرز نیشان بدات.
* لە كۆپا ئەمریكای 2007 لەگەڵ میسی بوویت رات لەسەر میسی چییە وەكو كەسایەتی؟
- خەڵك لە دەرەوە بەزەردەخەنەییەوە دەیبێنیت، ئەوكات منداڵ بوو، بەڵام هەر زوو سەركەوتوو ئاستی بەرز بوو، بەڕاستی لاوێكە دەبێ رێزی لێبگیرێت و كەسایەتیەكی بەرزی هەیە و شتی زۆر چاوەڕوانیەتی.
* ئەی دواڕۆژی وەرزشی خۆت چۆن دەبینی؟
- دوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەم بە دیار دەكەوێ و سەیری توانای جەستەم دەكەم، وابزانم دەتوانم رۆڵی خۆم لە یاریگا ببینم، ئێستا زۆر باشم و مەشقی رۆژانەم ئەنجام دەدەم و چاوەڕوانی ئەوەم هەلی یاریكردنم بۆ بڕەخسێ.
* پێش ماوەیەك وتت روو لە راهێنەرایەتی دەكەم، ئایا هەر لەسەر ئەو بڕیارە ماویت؟
- بەڵی، بەڵام كارێكی زەحمەتە و ئێستا بۆ من ئەو كارە گونجاو نییە، عەشقی تۆپێ پێیم و حەزیش لە پلانی تەكتیكی و تەكنیكی دەكەم، بەڵام خۆم لە خانەی راهێنەر نادۆزمەوە، بەهەرحاڵ هێشتا كات زۆر ماوە بڕیاری لەسەر بدەم، ئەوەی راستی بێت هەتا ماوم دەبێ پێوەندیم لەگەڵ وەرژزش بەهێزتربێت..
Top