گواردیۆلا: هیچ یاریزانیَك ناتوانیَت جیَگه‌ى میسی پرِ بكاته‌وه‌

گواردیۆلا: هیچ یاریزانیَك ناتوانیَت جیَگه‌ى میسی پرِ بكاته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
دواى كۆتایی هاتنى یارى نیَوان به‌رشه‌لۆنه‌ و خیخۆن كه‌ یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایی هات به‌ئه‌نجامى گۆڵیَكى بیَ به‌رامبه‌ر، رِاهیَنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ (پیپ گواردیۆلا) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هیچ یاریزانیَك نییه‌ جیَگه‌ى لیۆنیَل میسی پرِ بكاته‌وه‌، و رِایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر میسی یاری بكردایه‌ پیَنج گۆڵمان تۆمارده‌كرد چونكه‌ هیچ یاریزانیَك ناتوانیَت جیَگه‌ى میسی پرِ بكاته‌وه‌، و گوتیشى:
ئاستى پیَویستمان پیَشكه‌ش نه‌كرد هیوادارم له‌یارى داهاتودا ئاستیَكى به‌رز پیَشكه‌ش بكه‌ین.
Top