خولیَك له به‌ندینخانه‌ى چاكسازى گه‌وران
به‌به‌شدارى 10تیپى خولیَكى شه‌ش یاریزانى بۆ به‌ندكراوه‌كانى نیَو به‌ندینخانه‌ى چاكسازى گه‌ورانى شارى ههولیَر بهریَوه چوو .
به‌سه‌ر په‌رشتى ئیدارى به‌ندینخانه‌ى چاكسازى گه‌وران كه بهبهندیخانهى مه‌حه‌ته ناساروه به‌بۆنه‌ى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان خولیَكى شه‌ش یاریزانى بۆ10تیپ ئه‌نجام درا ،دواى ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى له خوله‌كه هه‌ردوو تیپى نیگاى ده‌ره‌وه‌ى به‌ندیخانه و نه‌ورۆزى به‌ندكراوه‌كان گه‌یشتنه یارى كۆتایى ئیَوارهى رۆژى چوارشه‌مه‌ش هه‌ردوو تیپ له نیَو یاریگاى به‌ندیخانه له یارى كۆتایى به ئاماده‌بوونى بهریَ,هبهرى به‌ندینخانه نهقیپب خه‌سرۆ و نه‌قیب كاروان بهریَ,هبهرى راگه‌یاندنى پۆلیسى ههولیَر ،به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یارییه‌شدا تیپى بهندكروهكان تووشى دۆران بون به ئه‌نجامى (3-0)گۆڵ،له كۆتایى یارییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان خه‌لات و دیارى دابه‌شكرا .شایه‌نى باسه ئیداره‌ى به‌ندیخانه له دریَژهى كار‌و چالاكییه‌كانیان سالانه چه‌ندین خولى له‌م جۆره بۆبهندكراوهكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ،له یارى تۆپى پىَ و باله وتۆپى سهرمیَز و یارییه‌كانى تر .