خولى رۆژنامه‌نوسان وه‌رزشى كۆتایى هات
له شارى هه‌ولیَر بۆماوه‌ى سىَ رۆژ خولى به‌هیَز كردنى تواناى ئاستى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى به كۆتایى هات .
دواى ئه‌وه‌ى لیَژنه‌ى رۆژنامه‌وسانى وه‌رزشى كوردستان به هاوكارى كۆمپانیاى پارسیان له هۆلى ریستۆرانتى چراخان ،بۆماوه‌ى سىَ رۆژ چه‌ندین وانه‌ى وه‌رزشى كه بریتى بوون له هه‌ریه‌ك له وانه‌كانى (هه‌وال سازى و فۆتۆگرافى ودیزاین و موعه‌لیق)له‌لایه‌ن وانه بیَژانى ئیَرانى رۆژانه ده‌گوترانه‌وه ،ئیَواره‌ى رۆژى چوارشه‌مه به ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له فرهاد عه‌ونى نه‌قیبى سه‌ندیگاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان وسه‌فین كانه‌بى سه‌رۆكى یه‌كیتى تۆپى پىَ كوردستان ودكتۆر ئالان ئه‌میندارى لیَژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان و ئومیَدخۆشناو سكرتیَرى یه‌كیَتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ودكتۆر كامه‌ران راهبه‌رى خاوه‌نى كۆمپانیاى پارسیان و ژماره‌یه‌كى زۆرى رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشى شاره‌كانى كوردستان مه‌راسیمى كۆتایى خوله‌كه به خویَندنه‌وه‌ى چه‌ندین وتار له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ریَزان (دكتۆركامه‌ران ومامۆستا فه‌رهادعه‌ونى و دكتۆرئالان وئومیدخۆشناو ئه‌رسه‌لان عه‌بدوللا)نویَ،ه‌رى رۆژنامه‌نوسان و واتریش له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان خه‌لاتى ده‌رچونى خوله‌كه دابه‌شكرا به‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسانى به‌شداربووى خوله‌كه شایه‌نى باسه ئه‌م خوله‌یه‌كمجاره له‌سه‌ر ئاستى كوردستان رۆژنامه‌نوسانى شاره‌كانى كوردستان به‌شداربن له خولیَ:ى له‌م جۆره كه‌وا ببنه خاوه‌ن بروانامه‌یه‌كى به‌رز له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا .